وه‌زیری كۆچی ئوسترالیا : به‌له‌مێك به 25 په‌ناخوازه‌وه دیپۆرت كراوه‌ته‌وه
هەژار تەها
مالمۆکورد
پیته‌ر دانت ، وه‌زیری كۆچی ئوسترالیا ڕایگه‌یاند هێزه‌كانی پاراستنی سنوره‌كانی ئوسترالیا له مانگی ئازاردا به‌له‌مێكی په‌ناخوازانیان به 25 سه‌رنشینه‌وه دیپۆرتی وولاَتهكهیان كردۆته‌وه. به پێی ووته‌كانی وه‌زیری كۆچی ئوسترالیا ، ئه‌و 25 كۆچبه‌ره به‌ڕه‌گه‌ز سریلانكی بوون و هه‌وڵیانداوه به قاچاخ خۆیان بگه‌یه‌ننه ئوسترالیا بهلاَم هێزه‌كانی پاراستنی سنوره‌كانی ئوسترالیا دهستگیریانكردون و ڕه‌وانه‌ی سریلانكا كراونهوهتهوه.
دیپۆرتكردنه‌وه‌ی كۆچبه‌رانی ده‌ریایی قاچاخ بۆ ئه‌و وولاَتهی لێوه‌ی هاتوون یه‌كێكه له‌و سیاسه‌تانه‌ی كه‌له ئێستادا له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئوسترالیاوه پیاده ده‌كرێت له‌چوارچێوه‌ی ڕێوشوێنه توندانه‌ی كه ئه‌و ولاَته بۆ پاراستنی سنوره ئاویهكانیانی پیاده‌یان ده‌كات. هاوكات ، به‌رپرسی هێزه‌كانی پاراستنی سنوره‌كانی ئوسترالیا كه له‌گه‌ڵ وه‌زیری كۆچی ئوسترالیا بوو له‌و ڕاگه‌یانده ڕۆژنامه‌وانیدا دووپاتی زانیاریه‌كانی وه‌زیری كۆچی ئوسترالیای كرده‌وه و هاوكات ڕایگه‌یاند كه له‌سه‌ره‌تای پیاده‌كردنی ئه‌و سیاسه‌ته‌وه كه‌له ئه‌یلولی ساڵی 2013 ه‌وه دهستیپَكردهوه و هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وامه ، 30 به‌له‌م به 765 سهرنیشیهوه دیپۆرتی ئه‌و وولاَتانه كراونه‌ته‌وه كه لێوه‌ی هاتوون و هاوكات ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه كه هێزه‌كانیان هه‌میشه له ئاماده‌باشیدان بۆ گێرانه‌وه‌ی كۆچبه‌رانی ده‌ریایی قاچاخ بۆ ئه‌و وولاَتهی كه به‌به‌له‌مه‌كه لێوه‌ی هاتون.
بهروار: 13/04/2017
2143 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|