با ئەوپەنابەرانەی ئیقامەیان نییە و پشتیوانی تیرۆر دەکەن لەسوید دەربکرێن
مالمۆکورد
سایتەکان
بەڕێوبەری پۆلیسی یۆتۆبۆری (Erik Nord) داوا لە حکومەت دەکا، ئەو پەنابەرانەی مافی مانەوە (ئیقامە) یان نییە و لەفەیسبووک و تۆرە کۆمەڵایەتیەکان پشتگیری و پشتیوانی توندڕەوی و تیرۆر دەکەن لەسوید دەربکرێن.
پاش کردە تیرۆریستیەکەی ڕۆژی هەینی ستۆکهۆڵم کە تیرۆریستێکی ئۆزبەکی کە مافی پەنابەری ڕەتکرابوەوە لە تاوانێکدا چوار کەسی سڤیلی بە لۆری کووشت، خەڵکی سوید تووشی شۆک کردووە و مەترسی تیرۆر و توندڕەوی ناو پەنابەران بۆتە باسی مێدیا و پۆلیس و دامودەزگاکان و بەتایبەتیش دەزگای پەنابەران.
بهروار: 10/04/2017
3244 جار خوێندراوهتهوه
|