شایەتحاڵێکی کورد لە ستۆکهۆڵم دەلێ" تەرمەکانم بینیوە"
لە هێرشەکەی ئەمڕۆدا کە بە ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگر ئەنجامدا سێ کەس کوژران و چەندین کەسی دیکەش برندار بوون

یەکێک لە شایەتحاڵەکان هێڤەر بەهمەنە. هێڤەر بە بەشی کوردی رادیۆی سوید وت.

- من تەرمی سێکەسم بینی لەسەر شەقامەکە. پشان پۆلیس ڕێگەی نەدەداین بچینە پێشەوە. 

هێڤەر لە درێژەی وتەکانیدا باسی لەوە کرد کە وێستگەی شەمەندەفەر وەستاوە و نازانێت بە چی شێوەیەک خۆی بگەیەنێتە ماڵەوە.

پەیامنێرانی ڕادیۆی سوید لە جێگەکەن و باس لەوە دەکەن کە خاڵکێکی زۆر لە دەرەوەی بینای ئۆهلێنس ئاماددەن.  ئێستا پۆلیس ئاسایشی زانیاریی لەسەر ئەو ڕووداوە بڵاو کردەووە و ئاماژەی بەوە کردووە کە سێ کەس گیانیان لەدەست داوە چەبدین کەسیش بریندار بوون. بەڵام بە وتەی شایەتحاڵەکان ئۆتۆمبیلەکە بارهەڵگرەکە بە شەقامی درۆتتنیگاتاندا خۆی بە نێو خەڵدا کێشاوە.  بەپێی ڕادیۆی سوید پەرلەمانی سوید داخرا. هەروەها وێستگەكانی شەمەندەفەر(tunnelbanna) داخراون.

سەرۆک وەزیرانی سوید کەمێک بەر لە ئێستا ڕایگەیاند کە سوید هێرشی کراوەتە سەر و بە هێرشی تیرۆریستی ناوی برد.

گوێ لە شایەت حاڵەکە بگرن 
به‌روار:  07/04/2017
4415   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   7
کۆی سه‌ردان:   29231242