کوژرانی 3 کەس وبرینداربوونی 8 کەسی تر لە ستۆکهۆڵم
کەمێک بەر لە ئێستا ئۆتۆبیلێکی بارهەڵگر خۆی بە بینایی ئۆلێنس سیتیدا کێشاوە و لە ئێستادا پۆلیس و ئۆتۆمبیلی فریاکەوتن لەوێ ئامادەن.

بەپێی ڕادیۆی سوید لە ئێستادا ئاگرێک کەوتۆتەوە بەڵام یەکلا نەبووتەوە کە ئەگەر ئاگری ئۆتۆمبیلە بار هەڵگرەکەیە یان بیناکە ئاگری گرتووە.

پەیامنێرانی ڕادیۆی سوید لە جێگەکەن و باس لەوە دەکەن کە خاڵکێکی زۆر لە دەرەوەی بینای ئۆهلێنس ئاماددەن.  ئێستا پۆلیس ئاسایشی زانیاریی لەسەر ئەو ڕووداوە بڵاو کردەووە و ئاماژەی بەوە کردووە کە سێ کەس گیانیان لەدەست داوە چەبدین کەسیش بریندار بوون. بەڵام بە وتەی شایەتحاڵەکان ئۆتۆمبیلەکە بارهەڵگرەکە بە شەقامی درۆتتنیگاتاندا خۆی بە نێو خەڵدا کێشاوە.  بەپێی ڕادیۆی سوید پەرلەمانی سوید داخرا.

سەرۆک وەزیرانی سوید کەمێک بەر لە ئێستا ڕایگەیاند کە سوید هێرشی کراوەتە سەر و بە هێرشی تیرۆریستی ناوی برد. هەروەها باسی لەوە کرد کە کەسێک دەستگیر کراوە. 

پۆلیس داوای لە خەڵک کردووە کە لە ناوەندی شار دوور کەونەوە چون کەس نازانێ چ لە ناو ئەم کامیۆنەدایە.

لینکی هەواڵ
به‌روار:  07/04/2017
2792   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   959
کۆی سه‌ردان:   29255948