که‌ركویشیان كرد به په‌ڕۆ... شێرکۆ بێکەس
پەڕۆ
شێركۆ بێكه‌س
ئازادییان كرد به كورسی و
له‌سه‌ر كورسیش تفه‌نگ دانیشت !
بۆ ته‌رازووی داد په‌روه‌ریش
<< تا >> یه‌كیان كرد پڕ كرد له خشڵ و
<< تا >> یه‌كه‌ی تر << كا >> ی هاوڵاتی
خه‌میان تێكرد !
هه‌ر به‌و جۆره كه‌ركویشیان كرد به په‌ڕۆ و
به‌و په‌ڕۆیه‌ش ، بۆ سه‌روه‌ریی
نه‌خشه‌ی درۆ
پێڵاوی پێی برا گه‌وره‌ی
ئه‌م عێراقه‌یان پێسڕی !
به‌روار: 07/04/2017
1050 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|