کۆڕی دکتۆر بورهان بە بۆنەی رۆژی شەهیدانی کوردستان یادی لە سێدارەدانی پێشەوا قازی محمەد
کۆڕێک بە بۆنەی رۆژی شەهیدانی کوردستانە
بە بۆنەی یادی رۆژی شەهیدانی کوردستان، بە تایبەتی یادی لە سێدارەدانی پێشەوا قازی محمەد و هاوڕێکانی دوای روخانی کۆماری کوردستان. لە کۆڕەکەدا، کە شاری یوتۆبۆری سوید لە ١/٤/٢٠١٧ بەڕێوەچوو، د. بورهان یاسین، لە باسێکی تێر و تەسەڵدا تیشکی خستە سەر کۆماری کوردستان. دوای پێشەکیێک دەربارەی گرنگی مێژوو لە سیاسەتدا و لە ئاراستە و ناوەڕۆکی ناسیۆنالیزمدا، وەک روتێکی ئایدیۆلۆژی و کۆمەڵاتی، کۆڕگێر بە وردەکارییەوە تیشکی خستە سەر بابەتی کۆماری کوردستان لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا، بە تایبەتی سیاسەتی یەکێتی سۆڤیەت، بەریتانیا و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
بۆ بینین و بیستنی کۆڕەکە، فەرمو ئەم پەیوەدنییە ببینە:
بهروار: 06/04/2017
453 جار خوێندراوهتهوه
|