بەریتانیا پەنابەرانی كورد دەستگیردەكات
خەڵك-بەشی هەواڵ

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ئاشكرایدەكات، بەریتانیا هەڵمەتێكی دەستگیركردنی پەنابەرانی كوردی دەستپێكردووە.

بەپێی راگەیەندراوێكی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراق، كە لە میدیاكاندا بڵاوبووەتەوە، حكومەتی بەریتانیا هەڵمەتێكی دەستگیركردنی پەنابەرانی كوردی دەستپێكردووە.

لەراگەیەندراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، زیاتر لە 30 پەنابەر كەزۆربەیان هاوڵاتی هەرێمی كوردستان‌و عێراقن پەیوەندیان بەفیدراسیۆنەوە كردووە لەهەریەك لەگرتوخانەكانی (كۆلن برۆك وهارمنسورس) نزیك فڕۆكەخانەی هیسرۆ لەلەندەن بەهۆكارێكی نادیار كۆكراونەتەوە.

لەبەشێكێتری راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەم پەنابەرانە لەچەند رۆژی رابردوودا‌و لەكاتی ئیمزای پۆلیسدا دەستبەسەركراون‌و رەوانەی لەندەن كراون، هەروەها زۆربەی ئەو پەنابەرانە ماوەی زیاتر لە 10ساڵ تا 17 ساڵ لەوڵاتی بەریتانیا ژیان بەسەر دەبەن‌و ژن‌و منداڵیان هەیە.

بەپێی راگەیەندراوەكەی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی، (م.م) یەكێك لەو پەنابەرانەو ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، ماوەی 15ساڵە لە وڵاتی بەریتانیا ژیان بەسەر دەبەم‌و خاوەنی ژن‌و دوو منداڵم، هەروەها پەنابەر(ب.م) خەڵكی كەركوكە وتویەتی، ماوەی 14ساڵە‌ لە وڵاتی بەریتانیام.

س.ع


به‌روار:  05/04/2017
11402   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   968
کۆی سه‌ردان:   29258451