فرۆکەخانەی کۆبانی دەبێتە جێگرەوەی ئینجەرلیکی تورکیا بۆ ئەمریکا
شارپرێس:
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایدەگەێنێت فرۆکەخانەی کۆبانی رۆڵێکی گرنگی هەیە لە ڕوبەڕوبەنەوەی داعشدا و دەبێتە جێگرەوەی فرۆکەخانەی ئینجەرلیک بۆ ئەمریکا.

کارلتۆن ئیڤرهارت فەرماندەی باڵای ئاسمانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند"فرۆکەخانەی کۆبانی لە باکوری سوریا بوە بە  بە جێگرەوەیەکەی باش بۆ ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان و ڕۆڵێکی گرنگی دیوە بۆ تێکشکاندنی داعش لە رێگەی فڕۆکەکانی هاوپەیمانانەوە".

کارلتۆن ئیڤرهارت ئاماژەی بەوەشداوە "فرۆکەخانەی  کۆبانی دەبێتە جێگرەوەیەکی باش بۆ ئەمریکا لە جیگەی فرۆکەخانەی ئینجەرلیکی تورکیا کە لەسەرەتای جەنگی داعش بەکارمان هێناوە، بەبەکارهێنانی فرۆکەخانەی کۆبانی ئیتر چاوەڕێی تورکیا ناکەین رێگە بدات بە فڕۆکەکانمان تا لە ئینجەرلیگ بنیشنەوە".

ئەو فەرماندەیەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئەوەشی وتوە "فرۆکەخانەی کۆبانی لەلایەن ئەندازیارانی ئەمریکی و کوردەوە بنیات نراوە".

دەربارەی پێشڕەوەییەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەو فەرماندە سەربازییە وتویەتی " هێزەکانی سوریای دیموکرات هەنگاوێکی زۆر باشیان ناوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی رەقە و پێشڕەوی زۆر باشیان کردوە ، بە کۆنتڕۆلکردنەوەی شاری تەبقە کە نزیکترین شارە لە پایتەختی داعشەوە و هەروەها کۆنتڕۆڵکردنی فرۆکەخانەی سەربازی تەبقە کارێکی زۆر باش بوە وە بۆ لەمەودوا دەتوانین ئەو فڕۆکەخانەیەش بەکار بهێنین و ئێستا ژمارەیەک ئەندازیاری کورد و ئەمریکی خەریکی نۆژەن کردنەوەی فڕۆکەخانەی سەربازی تەبقەن".

ئەمریکا رۆژ بەڕۆژ دەیەوێت هاوسەنگی هێز لە سوریا بەلای خۆیدا بشکێنێتەوە و ئێستاش دەیەوێت بە دانانی چەند بنکەیەکی ئاسمانی لە ناو خاکی سوریادا چیتر چاوەڕیی یارمەتی تورکیا نەبێت و چیتر غەمی هەڕەشەکانی تورکیای نەبێت بۆ رێگەگرتن لە ئەمریکا بۆ بەکارهێنانی فڕۆکەخانەی ئینجەرلیک دژی داعش.
به‌روار:  02/04/2017
1365   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1001
کۆی سه‌ردان:   29264534