یەکەم دادگایکردنی کردەوەی تیڕۆڕیستی لە سوید . لە دادگای مالمۆ کرایەوە
مالمۆکورد

‌داواکاری گشتی کڤانستروێم  لە شاری مالمۆ. دوێنێ هەیینی   کەیسی یەکەم سکاڵانامەی کردەوەی تیڕۆڕیستی جیهادیستی لەبەردەمی ئەندامانی دادگای شاری مالموێ کردەوە. گومانبار کەسێکی سی ساڵە کە 2015 هاتۆتە سوید و ئیقامەی وەرگرتوە بۆ خۆی  و خێزانی. پایزی ساڵی 2016 دوو بۆمبی مۆڵۆتۆڤ دەهاوێژێتە مزگەوتی شیعەکانی هەمان شار (بڕوانە وێنەی نێو لینکەکە). گومنبار لە ژێر چاودێری ئاسایشدا بووە و خۆیشی هەواڵەکەی ناردوە بۆ ماڵپەڕی داعش و بەیانیکردوە کە ئەو سەربازێکی داعشە و هاتۆتە ئاوروپا بۆ تیڕۆڕ. بەڵام دوێنێ نکۆڵی لەو کارانە کردو حاشایکرد کە ئەو تیڕۆڕیستکارانە بەدەستی ئەو ئەنجامدرابێ. بەڵام دەڵێ کە ئەو حەزی بە شیعە نییە و سەربازێکی سونییە. تەواوی وێنەی کردەوە تیڕۆڕیستیەکەشی لە فەیسبووکی خۆی بڵاوکردۆتەوە و نووسیویەتی کە کردەوەی ئەو خۆیەتی. چاوەڕێی بڕیاری دادگاین. کەی دەرچوو خوێنەرانی مالموێ کورد ئاگادار دەکەین
به‌روار:  01/04/2017
1422   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   50
کۆی سه‌ردان:   29256236