ئه‌م ماچه چییه؟
شێرکۆ عەبدوڵا
بیری لێ بكه‌ره‌وه بزانه هیچ شتێك به‌قه‌ده‌ر ماچ مه‌عناو ته‌فسیری نه‌وعاونه‌وعی هه‌یه. هه‌ر زۆر دوور نه‌ڕۆین، چونكه به‌نزین گران بووه، دیققه‌ت له‌م ماچانه‌ی خواره‌وه بفه‌رموو:
ماچكردنی ئافره‌تی نامه‌حره‌م = سه‌رسه‌ری و بێ نامووس.
ماچكردنی ده‌ستی باوكت= ئیشێكت پێیه‌تی.
ماچی ناوچه‌وان= یه‌عنی ها به ئه‌ده‌بم.
ماچی ناوده‌م= زۆر سه‌یری فلیمی هینت كردووه.
ماچی ده‌زگای مه‌رقه‌د= ئیمانت قایمه.
ماچی سمێڵ بابڕێك= لادێیت و له عه‌مره هاتوویته‌ته‌وه.
ماچی ده‌ستی مه‌سئول= به ته‌مای مه‌نصه‌بێكی گه‌وره‌یت.
ماچ له چات چاتێنا= خشتی ئه‌وه‌ڵی كه‌پڵاندن.
ماچكردنی پشتمل= حه‌ز ئه‌كه‌ی لێت بتۆرێت.
ماچی به‌رماڵ له‌به‌رده‌می ته‌له‌فزیۆنا= هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن نزیكه.
ماچی ئاڵای كوردستان= موزایه‌ده‌ی سیاسی.
ماچی مناڵ به‌ده‌ست خوشكه‌كه‌یه‌وه= راهێنانی خوشكه گه‌وره‌كه‌ی.
ماچی پاره= چاك له دنیا گه‌یشتویت.
ماچكردنی مرور= غه‌رامه‌ی بۆ نه‌نووسیویت.
ماچی په‌ناگوێ= باشی لێ ئه‌زانیت.
ماچی گوپ= هێشتا تازه كاریت.
ماچکردنی موەلیدەکەی پیرمەسوور= لەگەڵ شەخسەکە لێت تێکچووە.
كوردستانی نوێ
30/3/2017
-
به‌روار: 01/04/2017
712 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|