یوئێن هەزاران پەنابەری کوردی هەندەران دەگەڕێنێتەوە هەرێمی کوردستان.
تەها هاوژین
مالمۆکورد




 وەفدێکی یوئێن بە سەرۆکایەتی ئەنتۆنیۆ گۆتەرێس، سکرتێری گشتیی  و وەفدێکی هەرێمی کوردستانی ئێراق بەسەرۆکایەتی مەسعود بارزانی  ڕێکەوتنامەی گەڕاندنەوەی پەنابەرانی کوردی ئێراقیان لە هەولێر ئیمزا کردووە.

فەلاح مستەفا  بەرپرسی پەیوەندییەکانی   ئیدارەی  کوردی ئێراق  بە  سایتی ئاتێن پۆستی یۆنانی  ووتوە کەلەگەڵ یوئێن ڕێککەوتوون ، ئیمساڵ 2017 هەزاران پەنابەری کورد لە ئەوروپا و ئەمریکا  وئوستڕالیاوە وەربگرنەوە لەڕێگەی  نەتەوە یەکگرتووەکانەوە.

ستیڤانۆس  پەیامنێری ڕۆژنامەکە  لە ڕاپۆرتێکیا  نووسیویەتی  کوردەکان بەرامبەر هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕیفراندۆم  لە کوردستانی ئێراق ،  ئامادەن هەزاران پەنابەر وەربگرنەوە کە ئێستا بێ ئیقامەن یان ئیقامەی کاتییان هەیە و ، لەبارەی ژمارەی ئەو پەنابەرانە  ڕۆژنامەکە دەڵێ ووڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و ئوستڕالیا لیستی پەنابەرانی بە کۆمیسیۆنی پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان داوە.
هەرێمی کوردستانی ئێراق  و   ئەفغانستان  بە فەرمی ئامادەن پەنابەرەکانی خۆیان لەڕێگەی فڕۆکەوە وەربگرنەوە.
سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ عەبادیش باسی گەڕانەوەی پەنابەرە ئێراقییەکانی کردووە، تا ئێستا حکومەتی ئێراق بەفەرمی  هیچی ڕانەگەیاندووە،


به‌روار:  01/04/2017
18172   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1033
کۆی سه‌ردان:   29236643