خۆسووتاندنی پەنابەرێکی سوری لە یۆنان
مالمۆکورد
دوێنێ پێنجشەممە 2017.3.29 پەنابەرێکی سوری کە تەمەنی 29 سالە ، لە دوورگەی (خیۆس) ی یۆنانی خۆی سووتاند.
ئەو پەنابەرە کە مافی پەنابەری نەدراوەتێ و زۆر بێ هیوا بووە. هەروەها سکالای لە مامەڵەی خراپی کاربەدەستانی دوورگەکە هەبووە، کە پێیان ووتوە مافی پەنابەری وەرناگریت و دەتگێڕینەوە بۆ سوریا.
کاتێ بەنزینەکەی کردووە بە خۆیدا و پۆلیسێکی یۆنانی لە پشتەوە هەوڵدەدا ڕێگری لێبکا، بەڵام بە ئاگری جگەرەکەی خۆی دەسوتێنێ
ڕێژەی خۆسووتاندنەکەی لەسەدا نەوەد بووە و لە خەستەخانە گیانی لەدەستداوە.
لەکەمپی خیۆس 1200 پەنابەر دەژین کە بەرامبەر کەنارەکانی دەریای ئیجەی تورکیایە.
عەرەبیە
بهروار: 31/03/2017
1782 جار خوێندراوهتهوه
|