ئەمساڵ لە تەمەنی هەزاران پەنابەران دەکۆڵرێتەوە
چاوەڕێ دەکرێ تا مانگێکی دیکە دەزگای پزیشکیی دادوەری (Rättsmedicinalverket) یەکەم هەڵسەنگاندنی خۆی لەبارەی تەمەنی پەناخوازان بداتە دەستی دەزگای کۆچ.
دیاری کردنی تەمەن لە زۆر ڕوانگەوە گرنگە بە بڕوای ئۆسا کارلاندەر هەمینگوەی لە دەزگای کۆچ (Migrationsverket) بۆ نموونە لە کاتی دیاریی کردنی شوێنی نیشتەجێبوون، بۆ ئەوەی چیتر کەسانی گەورەساڵ و منداڵ تێکەڵ بە یەک نەکرێن.
لەم پرۆسە تازەیەدا کە لە ئەستۆی دەزگای پزیشکیی دادوەریدایە، تا ئێستا ١٣٤٠ کەس پێشنیاری پشکنینی تەمەنیان پێ کراوە و لەمانە ١٢٠٧ کەسیان ڕازی بوون بەوەی کە ئەم ئازمایشە ئەنجام بدەن.
دەزگای کۆچ چاوەڕێ دەکات ئەمساڵ ٣ تا ١٤ هەزار منداڵی بەتەنهاهاتوو پشکنینی تەمەنیان بۆ ئەنجام بدرێت.
پشکنینەکە لە لایەن چەندین پزیشکەوە ئەنجام دەدرێت و پێکهاتووە لە ئەشیعەی ددانی ژیریی و کەشکەئەژنۆ.
ئان لێمنە لە دەزگای پزیشکیی دادوەری دەڵێت
ـ ئەم هەڵسەنگاندنە تەمەنی کەسەکە بە ڕێکی نیشان نادات، بەڵام ئەوەندە دەردەکەوێت کە ئایا کەسە لە ژێر یان سەرەوی ١٨ ساڵە.
لینکی هەواڵ
بهروار: 31/03/2017
2774 جار خوێندراوهتهوه
|