چیرۆکی دزی ئێراقی و گیرفانی سویسری
سەرەتای پەنجاکانی سەدەی پیشو،( نوری سەعید )سەرۆکوەزیرانی عیراق ، پسپۆڕێکی سویسری بانگ دەکات بەناوی دوکتۆر (Mozy) بەمەبەستی جاکسازی و نوێکردنەوەی کاری دەزگا دەولەتیەکانی عیراق ..
شوێنی حەوانەوەی لە ( ڕیجنت پالاس ) هۆتێلی پلە یەکی ئەوکاتەی بەغدا لەسەرشەقامی رەشید بۆ دابین دەکەن ، لە کاتی گەڕانی دا بە شەقامی ناوبراودا توشی رودواوی گیرفان بڕین دەبێت و جزدانی بەربەباخەڵەکەی لێ دەدزن بەپارەوپەساپۆرت وێنەی هاوسەرەکەیەوە.. 
نوری پاشا بەڕیوەبەری پۆلیس بانگ دەکات ، پێی دەڵیت : تا ٢٤ سەعاتی تر جزدانی میوانە سویسریەکەمان بەساغی نەخرێتەوە سەر مێزەکەم ، هەموتان دەخەمە ژێر سزاوە..
بەڕێوەبەری پۆلیس ئەفسەرئەلسامەرائی پشکنەرو قاڵ بوی دێرینی دژە تاوان هەڵدەبژێرێت وفەرمانی نوری پاشای پێ ڕادەگەیەنی..
ئەویش دزو گیرفان بڕە ناوزڕاوەکانی بەغدا دێنێت و پێ یان دەڵێت تا سبەی پێش ١٢ نێوەڕۆ ئەو جزدانە پەیدا نەکەنەوە ، خۆتان توشی قورسترین سزا ئەکەن ..پاش تاوێک کپ بون گەورەی گیرفان بڕەکان دەڵێت دەتوانیت بم بەیت بۆلای میوانە کەو لێی بپرسم چۆن و لەکوێ ، دزیەکەیان لێ کردوە؟
..دەیبەن بۆ هۆتێلەکەو لەوێ پرسیاری خۆی لە دوکتۆر مۆزی دەکات ، دواتر گیرفانبڕە پیرەکە لادەکاتەوە بەلای بەڕیوەبەری پۆلیس دا بە هێواشی پێی دەڵیت : جزدانەکەی لای ( یوسف ئەشرەح)ە، ئەو بەو شێوەیە گیرفان دەبڕیت ..
دەچن بە سۆراخی ( یوسف ئەشرەح) ەوە بەهۆی هەواڵخوازی کەس و کارەکەیەوە دەزانن سەعات شەش و چارەکی ئێوارە بەشەمەندەفەری بەسرە لێرە دەرچووە ..
دەمو دەست لە ویستگەی ( سەماوە) دەگیرێت و بەشەمەندەفەری پێچەوانەیی و بەندکراوی دەیهێننەوە بۆ بەغدا بە جزدانە دزراوەکەوە ، لەسەعات ٩بەیانی دا چزدانەکەی دوکتۆر مۆزی دەخرێتە سەر مێزەکەی سەرۆک وەزیران نوری پاشا ..
نوکتەی ئەم بابەتە لەوەدایە ...
پسپۆڕە سویسریەکە بە نوری سەعید پاشا دەڵێت : تۆ بۆچی منت بانگ کردووە ؟ بۆ چاکسازی و نوێ کردنەوە دەزگا بەڕیوەبەریەکانت ؟لەکتێکدا ئەوەی دەزکاکانتان لە نیو ڕۆژدا کردویەتی ، پۆلیسی سویسری ناتوانێت بە پانزە ڕۆژیش ئەنجامی بدات ؟؟
ئاخۆ بڵێت : سەرۆک وەزیری عیراق ، یان ئەوەی هەرێم چی لەمە فێر بێت ؟..
*وەرگێڕانی بە هەندێک قارس و دەسکاریەوە لە(صورقدیمة عن العراق )
سەعید عارف


به‌روار:  31/03/2017
2398   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   710
کۆی سه‌ردان:   29255154