ئەو دایکو باوکەی شیرەخۆرەکەی خۆیان کووشت قەرەبوودەکرێنەوە لە سوید
مالمۆکورد
ئەو دایک و باوکە پەنابەرەی کە مناڵە شیرە خۆرەکەی خۆیان کووشت لەسوید. لە دادگا ئازاد کران و بڕی 164000 کرۆنی سویدیش وەردەگرن.
ئازادکردنی ئەم ژن و مێردە پاش ئەوە هات دادگا نەیتوانی بەبەڵگەوە بیسەلمێنێ کە خۆیان بکوژی مناڵەکەن.
داواکاری گشتی دەڵێ دڵنیایە یەکیکیان لە دایک و باوکەکە بکوژی مناڵەکەیە ، بەڵام نەماتوانی سزایان بدەین، لەبەر نەبوونی بەڵگەی سەلمێنەر.
ڕۆژنامەی ڤێرملاند کە هەواڵەکەی بڵاوکردۆتەوە نووسیوویەتی ، قەرەبووکردنەوەکە لەبری ماوەی زیندانی کردنی دایک و باوکەکە دێت لە دەست بەسەرکردنیان لە بەندیخانەی کاتی.
ڕووداوەکە ساڵی پار ڕوویداوە و کچەکە کە تەمەنی 5 مانگ بووە و لە خەستەخانەی گشتی کارڵستاد مردووە و ڕووداوەکەش لە کەمپی پەنابەری ڤێرملاندسک ڕوویداوە.
پارەکە بۆ دایکی مناڵەکەیە و باوکەکەش داوای پارە دەکا.
شایەنی باسە هەردووکیان 3 مانگ دەستبەسەر بوون لەسەر کوشتنی مناڵەکە.
بهروار: 31/03/2017
4518 جار خوێندراوهتهوه
|