ئەو کەسەی لە سوید گوومانی قاچاخچییەتی لێ دەکرا ١٣ ملیۆن پێ ئەدرێتەوە
یاوێک کە گومانی قاچاخچییەتی بە مرۆڤی لێ دەکرا، لە دادگای بالا (Högsta domstolen) ئازاد کرا و ئێستا هەموو پارەکانی کە دەستی بەسەرداگیرابوو پێ دەدرێتەوە.

ئەم کەسە گوومانی لێدەکرا بە هاوکاریی کەسێکی تر زانیاری هەڵەیان بە دەزگای کۆچ Migrationsverket دابێ و مۆڵەتی کار یان ئیقامەی کاریان بۆ خەڵکی دابین کردبێ. لەم ڕێگەیەوە خەڵکیان هێنابێتە سوید و ئەم کارەشیان لەبەرامبەر پارەدا ئەنجام دابێ.

بە پێی حوکمەکەی دادگای باڵا تەنها کاتێک دەتوانی کەسێک بە قاچاخچییەتی مەحکوم بکەیت گەر کەسەکە ئیزن یان مۆڵەتی هاتنە ناو وڵاتی پێ نەبێ. ئەگەرچی لە زانیارییەکاندا ساختەکاریی هەبووە بەڵام ئەم کەسانە هەموویان بەڵگەیان پێ بووە کاتێک هاتوونەتە سوید.

.ئەم کەسە لە ڕێگەی ئەم کارەوە زیاتر لە ١٣ ملیۆن کرۆنی قازانج کردووە. ئەم پارانە مۆ ماوەیەک دەستیان بەسەردا گیرا، بەڵام ئێستا کە دادگاییەکە یەکلا بووەتەوە، پارەکەشی پێ دەدرێتەوە

لینکی هەواڵ
وێنەکە قاچاخچیەکی ترە کە گیراوە و مالمۆکورد لەگەڵ هەوالەکە کۆپی کردووە
به‌روار:  30/03/2017
5523   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   5
کۆی سه‌ردان:   29266077