مه‌رگی په‌نابه‌رێكی ڕۆژهه‌لاَتی كوردستان له شانۆگه‌ریه‌كدا له‌تاران نمایش كرا
هەژار تەها
مالمۆکورد
له شانۆگه‌ریه‌كدا و له‌ژێر ناونیشانی " مانوس" دا ، مه‌رگی په‌نابه‌رێكی ڕۆژهه‌لاَتی كوردستان له دوورگه‌ی مانوسی پاپانیوگینیا له تارانی پایته‌ختی ئێران نمانیش كرا.
نازه‌نینی سه‌هامیزاده ، كه ده‌رهێنه‌ری شانۆكه‌بوو ، به ئاژانسی هه‌واڵی فیه‌رفاكس میدیای ڕاگه‌یاند كه ئه‌وان به‌رپرسانی بالاَی ناو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیان بانگێشتكردبوو بۆ بینینی شانۆگه‌ریه‌كه چونكه به ووته‌ی نازه‌نین ، په‌یامی شانۆكه په‌یوه‌ندی كاری به‌رپرسانی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌وه‌یه. ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئاماده‌بوونی جێگرێكی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، عه‌باس عراقچی ، له‌كاتی نمایشی شانۆگه‌ریه‌دا.
چیرۆكی شانۆگه‌ریه‌كه باسی له تراژیدیای گیانله‌ده‌ستدانی ڕه‌زا به‌راتی ده‌كرد كه ئه‌ویش په‌نابه‌رێكی كورد بووه ، كه‌له بنه‌چه‌دا خه‌ڵكی پارێزگای ئیلامی ڕۆژهه‌لاَتی كوردستانه، كه‌له‌شه‌وی 17 ی شوباتی ساڵی 2014 دا له دوورگه‌ی مانوسی پاپانیوگینیا له پێكدادانێكی نێوان پۆلیسی كه‌مپه‌كان و په‌نابه‌راندا گیانی له‌ده‌ستدا.
په‌نابه‌رانی دوورگه‌ی مانوسی پاپانیوگینیا و ناورۆ ئه‌و كه‌سانه بوون كه پێشتر ویستویانه به قاچاخ و له‌ڕێگه‌ی به‌له‌مه‌وه خۆیان بگه‌یه‌ننه ئوسترالیا به‌لاَم له‌لایه‌ن ئوسترالیاوه ده‌ستگیركراون و ڕه‌وانه‌ی ئه‌و كه‌مپه‌كانی ئه‌و دوو دورگه‌یه كراون و هه‌رگیز ڕێگه‌یان پێ‌نادرێت داوای مافی په‌نابه‌رێـتی له ئوسترالیا بكه‌ن. ئه‌م سیاسه‌ته‌ش بۆته جێگه‌ی نیگه‌رانی ڕێكخراوه‌كانی داكۆكیكار له مافی په‌نابه‌ران و به‌پێشێلكاریه‌كی ئاشكرای مافی ئه‌وانی دەزانن.
به‌روار: 30/03/2017
634 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|