مارێکی 7 مەتری کوڕێکی 25 سالەی قووتداوە لە ئەندەنووسیا
دانیشتوانی چەند گوندێک لە ڕووداوێکی مەترسیدار توڕەن، بەوپێیەی کاتێک دەبینن مارێکی ٧ مەتری هاوڕێیەکیانی قوتداوە. سالوبیرو تەمەن (٢٥) ساڵ لەکاتی هەڵمەتی دەرهێنانی زەیت لە خورما لە گوندی نائیەی سەر بە دورگەی سولاویسی کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای ئەندەنوسیا دیارنامێنێت . بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، دوای ماوەیەک، چەند هاوڵاتییەکی ناو گوندەکە لە باخچەیەکدا مارێک دەبینین و ترس لە دڵیان دەنیشێت و توشی شۆک دەبن، بەڵام کاتێک دەچنە پێشەوە دەبینن مارەکە کەسێکی قوتداوە. لێرەدا دەستبەجێ، دانیشتوانی گوندەکە چەقۆیەکی ١٨ سانتیمی دەهێنن و سکی مارەکە هەڵدەدڕن، دەبینن لاشەیەکی مرۆڤی تێدایە. بەپێی لێدوانی هاوڵاتییانی گوندەکە، پێش ئەوەی تەرمەکە بدۆزنەوە، لەنیوەی شەودا گوێیان لە هاواری کەسێک بوە . سکرتێری گوندەکە دەڵێت، دانیشتوانی گوندەکە گوێیان لە هاوارێک بوە کە دەنگەکە لە دارستانەوە بوە. دەزگایەکەی ڕاگەیاندنی ناوخۆیی ئاشکرای دەکات ، مونو هاوسەری یەکەمی قوربانیەکە لەو شوێنەدا دوربوەو ڕووداوەکە باس نەکراوە تاوەکو لە وێنەو گرتە ڤیدیۆی هەواڵەکاندا باسکراوە.
کەی ئێن ئێن
بهروار: 29/03/2017
441 جار خوێندراوهتهوه
|