ئەوانەی بێ ئیقامەن و کار دەکەن لە سوید دەتوانن کۆنتۆی خۆیان هەبێ
حوکوومەت ئاسانکاری بۆ ئەو پەناخوازانە کردووە کە کار دەکەن بۆ ئەوەی حیساب بانکی بکەنەوە.

پێشتر ئەم پەناخوازانە وا کاریان دەکرد و حیسابی بانکیان نەبوو ناچار دەبوون بە ڕەش حیساب بانکیی یان کۆنتۆیەک بە کرێ بگرن. بەڵام بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە کارئاسانی زۆر کراوە، بابان یەکێکە لەو کەسانەی هێشتا ئیقامەی نییە بەڵام کار دەکات. جاران دەبوو مووچەکەی بڕواتە حیسابی کەسێکی تر و دوواتر پارەکە وەرگرێتەوە. بەڵام ئەوا بۆ سێ مانگ دەڕوات لەو سەرئێشەیە ڕزگاری بووە و حیسابی بانکی کردووەتەوە.

ئەم هەنگاوەی بانکەکان و حوکوومەت دەرگای بە ڕووی ئەو پەنابەرانەدا کردووەتەوە کە ئێقامەیان نییە و کار دەکەن.
لینکی هەواڵ
به‌روار:  29/03/2017
4195   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   463
کۆی سه‌ردان:   29232733