”تورکیا ئاژاوە دەخاتە نێو کورد و تورکەکانی سوید”
ڕژێمی تورکیا دەیەوێت هەمان سیاسەت و فشار کە لەتورکیا دژ بەرهەڵستکارانی پەیڕەو دەکات لە سویدیشدا هەمان کەش بخوڵقێنێ، بەرپرسی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان دەڵێت.

فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوید لە ڕاگەیاندنێکی میدیاییدا ئەمڕۆ هەڵویستی خۆیان دژ بە کاری سیخوڕیی تورکیا لە سەر هاوڵاتییە کورد و تورکەکانی ناو سوید دەردەبڕن و سەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان کەیا ئیزۆڵ بۆ بەشی کوردیی رادیۆی سوید دوا.

ئەمە دوای ئەوەی کە ئەمڕۆ لە ڕادیۆی سوید ڕیپۆرتاژێک بڵاو کرایەوە و تێدا ئەوە ئاشکرا بوو کە تورکیا لە ڕێی کەسانی نزیکی سەرکوەزیرانی تورکیا و ئەندامانی ئاپەکە لە سوید، هەروەها لەلایەن باڵێۆزخانەی تورکیاوە لە سوید سیخوڕیی لەسەر ئەو کەسانە دەکەن کە دژ بە سیاسەتی تورکیان و ڕەخنە لە ڕژێمی تورکی دەگرن، بۆ نموونە کوردەکانی سەر بە پەکەکە، یەپەگە و پەیەدە هەروەها لایەنگرانی بزووتنەوەی گیولەنی تورکی. هەروەها فشار بۆ خەڵکی دێنن هاوکارییان بکەن و کار بۆ سیاسەتی ڕژێمی تورکی بکەن.

گوێ لە لینکی دەنگیی ئەم هەواڵە بگرە!
به‌روار:  28/03/2017
1259   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   371
کۆی سه‌ردان:   29254306