نوکتەی دەرگاکردنەوە بۆ ژنەکەی
براده‌رێك گوتی: خێزانه‌كه‌م مامۆستایه له‌یه‌كێك له ئاماده‌یه‌كانی كچان، هه‌موو رۆژێ له‌گه‌ڵ خۆم ده‌یگه‌ینمه مه‌كته‌ب، من خۆم ده‌رگای بۆ ده‌كه‌مه‌وه‌و دێته خوارێ و من ده‌ڕۆم.
ئه‌و ده‌رگاكردنه‌وه‌ی من بۆ ژنه‌كه‌م بۆته قسه‌و باسی مه‌كته‌ب و مامۆستایه ژنه‌كان ده‌ڵێن ئه‌وه چیه ئه‌و رۆمانسیه‌ته و رێزگرتنه، پیاوه‌كه‌ت له كه‌سێكی ئه‌ورووپی ده‌چی، تۆ زۆر خۆشبه‌ختی، خۆزگه پیاوی ئێمه‌ش ئاوا ده‌بوو.
كچه ته‌له‌به‌كانیش پێی ده‌ڵێن: ئومێد ده‌كه‌ین مێرد به پیاوێكی ئاوا هه‌ست ناسك و به‌ڕێز بكه‌ین، ژنه‌كه‌شم خۆی تێك نادا‌و پێده‌كه‌نێ..
كه‌چی نازانن ده‌رگای سەیاره‌كه‌م تێكچووه له ده‌ره‌وه نه‌بێ ناكرێته‌وه و تاقەت
و کاتیشم نیە بیبەم بۆ لای وەستا
به‌روار: 28/03/2017
3024 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|