ئاڵای کوردستان لە کەرکوک هەڵکرا
ئه‌مڕۆ 28-3-2017 به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر باره‌گا حكومییه‌كان ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆبووه‌وه‌و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامان هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان په‌سه‌ند كرا، هه‌ر چه‌ند پارێزگاری كه‌ركوك و سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق پێی وایه، ده‌بوو زووتر ئه‌و بڕیاره بدرایه، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وان وتیان له‌ئێستاشدا هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان كاتی خۆیه‌تی و ئه‌و پرسه‌ش ته‌واو ده‌ستووری و یاساییه.
پوکمیدیا
به‌روار: 28/03/2017
1410 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|