ئوسترالیا كه‌یسی 500 په‌ناخوازی عێراقی و سوری ڕه‌تكرده‌وه
هەژار تەها
مالمۆکورد
وه‌زیری كۆچی ئوسترالیا ، پیته‌ر داتن، ڕایگه‌یاند حكومه‌تی ئوسترالیا كه‌یسی 500 په‌ناخوازی به‌ڕه‌گه‌ز عێراقی و سوری ڕه‌تكردۆته‌وه.
ئه‌و په‌ناخوازانه ئه‌و كه‌سانه بوون كه پێشتر داوای مافی په‌نابه‌رێتیان له‌ئوسترالیا له‌چوارچێوه‌ی پڕۆگرامی سالاَنه‌ی وه‌رگرتنی مرۆیی په‌نابه‌راندا كردوه به‌لاَم له‌پاش هه‌ڵسه‌نگاندنی كه‌یسه‌كانیان ، به‌ووته‌ی وه‌زیری كۆچی ئوسترالیا ، له‌به‌ر هۆكاری ئه‌منی كه‌یسه‌كانیان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه. پڕۆگرامی سالاَنه‌ی وه‌رگرتنی مرۆیی په‌نابه‌ران پڕۆگرامێكی حكومه‌تی ئوسترالیایه به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا بۆناو ئه‌و وولاَته‌و ئه‌و كه‌سانه ناگرێته‌وه كه بیانه‌وێت به قاچاخ ڕوو له‌و وولاَته بكه‌ن.
هاوكات ، وه‌زیری كۆچی ئوسترالیا ڕایگه‌یاند حكومه‌تی ئێستای ئوسترالیا دووپاتیكرده‌وه كه ته‌نها ئه‌و په‌نابه‌رانه وه‌رده‌گرن كه نابنه مایه‌ی هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگای ئوسترالی.
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ری ئه‌ی بی سی نیوز
به‌روار: 27/03/2017
1384 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|