ئایا کوردبوونی سەلاحەدینی ئەیوبی و تورکبوونی من ئێمە لەیەکتر دەکات؟
ئیستانبوڵ- AA

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "فەرماندەی مەزن سەلاحەدینی ئەییوبی کە کەسێکی کورد و موسوڵمان بووە. گوتوویەتی 'تا قودس رزگار نەکرێت پێکەنین لە من حەرامە'. چ کەسانێکی مەزنمان هەن ئێمە. ئایا کوردبوونی ئەو و تورکبوونی من ئێمە لەیەکتر دەکات؟ ئەوەی ئێمە بەیەکەوە دەبەستێتەوە ئیسلامە".

ئەردۆغان لەمیانی میتینگی ئیستانبوڵ گوتارێکی پێشکەش کرد و لەبارەی فەرماندە مەزنەکانی ئیسلامەوە گوتی: "نوردەین زەنگی یەکێکە لەو فەرماندە مەزنانەی بەرامبەر سوپای خاچپەرستان کۆششی زۆری کردووە. گوتوویەتی خوایە گیان مەحمودی بەندەت شایانی سەرکەوتن نییە. سەرکەوتن بە نسیبی موسوڵمان بکە. یەکێکی دیکە لە فەرماندە مەزنەکانمان فەرماندەی مەزن سەلاحەدینی ئەیوبی کە کەسێکی کورد و موسوڵمان بووە. گوتوویەتی 'تا قودس رزگار نەکرێت پێکەنین لە من حەرامە'. چ کە سانێکی مەزنمان هەن ئێمە. ئایا کوردبوونی ئەو و تورکبوونی من ئێمە لەیەکتر دەکات؟ ئەوەی ئێمە بەیەکەوە دەبەستێتەوە ئیسلامە. ئێمە بوونەوەرەکانمان بەر لە هاتنە بوونیان خۆش ویست. لەپێناو خوا یەکترمان خۆشدەوێت. فاتیح سوڵتان مەحمەد گوتبووی 'یان من ئیستانبوڵ وەردەگرم یان گیانی خۆمی لەسەر دادەنێم".

ئەردۆغان گوتەیەکی خوالێخۆشبوو،عەدنان مەندەرەسیشی هێنایەوە بیری ئامادەبووان دژبە سەردەمی حکوومەتی یەک پارت کە دەڵێت "بەسە، گوتە بۆ میللەتە".

لە درێژەدا ئەردۆغان گوتی: "ئێمە گوتمان چی؟ بەسە گوتە بۆ میللەتە ئیتر، بڕیاریش هی میللەتە .ئەگەر ئاگادار بن لە تەواوی ئەم خەباتانەدا سووربوون و پشتبەستنی تێدایە.ئەمڕۆ رێکخراوە تیرۆریستییەکان و ئەوانەی لەپشتیانن، بوونەتە یەک،چاوەڕێی کەوتنی تورکیا دەکەن.ئەوەی لەسەر ئێمەیە پشتبەستنە بە وڵاتمان. هەوڵدانە بۆ بەهێزترکردنی وڵاتمان. ئەوەی هۆکارە بۆ ئەو بڕیارەی کە دەمانەوێت زووبگەینە ئامانج، هەر ئەمەیە".


به‌روار:  27/03/2017
2367   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   472
کۆی سه‌ردان:   29233544