لە باڵوێزخانەی سوید پارە دراوە بۆ سەرەی چاوپێکەوتن

لە ئێستادا گومانی ئەوە دەکرێت کە ئەو کەسانەی بۆ چاوپێکەوتن بەمەبەستی گەشتنەوە بەکەسوکاریان  ڕۆشتوونەتە باڵیۆزخانەی سوید لە عەمانی پایەتەختی ئەردەن پێشنیازیان پێکراوە کە بە پارە سەرەی چاوپێکەوتنەکەیان بۆ پێشبەخەن.

ئەم بابەتە بەشی هەوڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت و بەشی هەواڵەکانی تەلەفیزیۆنی سوید ئاشکرای کردووە.  لە ئێستاشدا باڵیۆزخانەی سوید لەو وڵاتە دەستی بە لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو کارە کردووە.  ئێکۆت وتووێژی لەگەڵ لوبنا مووسا کە یەکێکە لە شایەت حاڵەکان و کە پێشنیازی کڕینی سەرەی پێکراوە لەلایەن کەسێکەوە کە خۆی وەک کارمەندی باڵیۆزخانەی سوید ناساندووە و  کەسەکە دەڵێ.

     من کارمەندی دەستگەی کۆچم و لە بڵێۆزخانەی سوید کار دەکەم.

لوبنا مووسا باس لەو پەیوەندییەی کە پێیەوە کراوە دەکات و دەڵێت.

   ئەو ژنە پێشنیازی بڕە پارەیەکی پێکردم و بە منی وەت ئەوە خەرجی کارەکانە، بەڵام هەر زوو من تێگەشتم کە ئەمە بەرتیلە.

لوبنا مووسا بەڕەچەڵەک خەڵکی سوریایەو لە باش هەڵگیرسانی جەنگی سوریا وڵاتەکەی جێهێشتووە و چووەتە ئەردەن. کاتێک ئەو ژنەی کە خۆی بە کارمەندی باڵیۆزخانەی سوید ناساند پەیوەندی پێوە کرد، لوبنا موسا لە ئەردەن بوو.  

ژنەکە بە لوبنای وتووە کە ئەو سەبارەت بە داخوازینامەی پەنابەرییەکەیان کە تایبەتە بەخۆی و منداڵاکانیان بۆ ئەوەی بە هاوسەرەکەی کە لە وڵاتی سویدە شاد ببنەوە پەیوەندی پێوە کردووە. بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت و هەواڵەکانی تەلەفیزۆنی سوید (SVT Nyheter) بەشێکی دەنگی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەیان بەردەست کەوتووە و بۆ زمانی سویدییان وەریان گێڕاوە، کەسە بە لوبنا  دەڵێت:

-  خاتوون لوبنا ئێستا من داخوازینامەکەی ئێوەم سەبارەت بە کاتی چاوپێکەوتنەکەتان لەگەڵ باڵیۆزخانە لەبەردەستدایە، بەڵام دەمەوێ پێت بڵێم کە چاوپێکەوتن زۆری پێ دەچێت، ئەوەنە وەختی پێ دەچێت کە وەک من دەبینم تەمەنی کوڕە گەورەکەت هەتاوەکو ئەو کاتە دەگاتە ١٨ ساڵ و مافی ئەوەی نامێنت کە ئیقامە وەرگرێت و لەگەڵ خێزانەکەیەیدا بەباوکی لە سوید شادببێتەوە. بۆیە ئێمە زیاتر بایەخ بەم حاڵەتدانە دەدەین.

 لە درێژەی وتووێژە تەلەفونییەکەی نێوان لوبنا و ئەو کەسەی کە خۆی وەک کارمەندی دەزگای کۆچ و باڵیۆزخانەکە ناساندووە هاتووە، کە ئەو کەسە فشار دەخاتە سەر لوبنا، ئەمەش بۆ ئەوەی لوبنا پارەی پێبدات هەتاوەکو سەرەکەی بۆ پێش بخات، کاتێک لوبنا دەپرسێ کە ئەو نرخی خەرجییەکان چەندە ئەو باسی لێ دەکات، کەسەکە دەڵێت ١٠٠٠٠٠ کرۆنی سویدییە.   

سەبارەت بەم پرسە ئێریک ئوولێنهاگ باڵیۆزی سوید لە عەمان، کاتێک ئەم بەڵگانەی ڕادیۆی سوید و تەلەفزیۆنی سویدی بەردەست خرا زۆر بەجددی ئەم بابەتەی وەرگرت. بەتایبەت لە ڕوانگەی ئەوەی کە ئەو کەسە خۆی بە کارمەندی باڵیۆزخانەکە ناساندووە و دەڵێت. 

-  ئەم کارە جێکەی مەترسییە، یەکەم لە ڕوانگەی ئەوەی کە سەرە بکڕیت و خۆت بخەیتە پێشەوە لەسەرەکەدا. دووەم لەبەر ئەوە جێگەی مەترسییە کە خەڵک دەچێت بازرگانی بە کەسانێکەوە دەکەن کە لە خراپترین ڕەوشی ژیاندان. ئێمە بە هەموو شێوەیەک دژی گەندەڵی و ساختەکاریین.

 جێی باسە لە کۆتایدا ئێرک ئولێنهاگ ڕایگەیاندووە کە ئەوان زانییاریان بەدەست گەشتووە کە لەم هەفتانەی دوایدا خەڵک هەوڵی داوە سەرەکانی خۆیان پێش بخەن و پارەیان پێشنیاز کردووە بۆ ئەو کار. بەڵام ئاماددە نەبوو زانیاری زیاتر بدات. هاوکات ڕایگەیاند ئەوان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

لە پاش ئەو کارە لوبنا مووسا چەندین جار  لە ڕێگەی مایل و تەلەفۆنەوە هەوڵی پەیوەندیی بە  باڵیۆزخانەکەوە کردووە بۆ ئەوەی کاتێکی نزیکتری پێ بدەن، بەر لەوەی کوڕەکەی تەمەنی بە ١٨ ساڵ بگات. باڵیۆزخانەکەش کاتی چاوپێکەوتنیان پێداوە و ئێستا لوبنا مووساو منداڵەکانی بێ ئەوەی بەرتیل بدەن لە سویدن.

لینکی هەواڵ
به‌روار:  24/03/2017
3301   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   994
کۆی سه‌ردان:   29236089