ڕۆژنامەنووس نۆژیان ئارهان شەهید بوو
نۆژیان ئارهان-ی كچە رۆژنامەنوس، لەڕۆژی 3-3-2017 بەگوللـەی پێشمەرگەی رۆژ لەخانەسۆر بریندار بوو، دوای چەند رۆژێك مانەوەی بە برینداری گیانیلەدەستدا.
پرۆفایلی نۆژیان ئارهان
– ناوی تەواوی (تۆما ئایكڵماس)ـەو ساڵی 1984 لەشاری روحای باكووری كوردستانی (توركیا) لەدایكبوە.
ساڵی 2005 لەگەڵ كۆمەڵێك لەگەنجانی باكوور بۆ رێگریكردن لەشەڕی نێوان گەریلاكانی پەكەكەو سوپای توركیا چونە سەنگەری گەریلاكانی پەكەكە، لەو كاتەشەوە پەیوەندی كردوە بە گەرێلاكانی پەكەكەوە، لەدەزگاكانی راگەیاندنی ئاژانسی هەواڵی ژوژن، ئاژانسی هەواڵی رۆژنیوز، تەلەفیزۆنەكانی نەورۆز، ستێرك تیڤی، مەد نوچە، كاریكردوە، بە رۆژی 3-3-2017 لەشەڕی نێوان پێشمەرگەی رۆژو هێزەكانی یەبەشە گوللـەیەك بەر سەری كەوت‌و بۆ چارەسەر گەیەنرایە شاری حەسەكە، رۆژی 23-3 بەهۆی سەختی برینەكەیەوە لە رۆژئاوای كوردستان گیانی سپارد.
گیانلەدەستدانی ئارهان وەك كچە رۆژنامەنوسێكی كورد رێكخراوەكانی داكۆكی كردن لەمافی رۆژنامەنوسان و هاوپیشەو هاوكارەكانی خەمباركرد، سەرەخۆشی لەكەسوكارو خانەوادەو هاوپیشەكانی دەكەین.   

نەوا

به‌روار:  24/03/2017
904   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   598
کۆی سه‌ردان:   29254939