سوپاسنامەی کۆمەڵەی مالمۆکورد بۆ کەناڵی ڕووداو
بەڕێز کاک سابیر یاسین
بەڕێوبەری کەناڵێ ڕووداو لە ئەڵمانیا
سڵاو و ڕێز
وەکو کۆمەڵەی مالمۆکورد پەیوەندیمان بە زۆر کەناڵی تەلەفیزۆنی کوردی یەوە کرد، و بانگێشتمانکردن بۆ ئاهەنگی ئاگری نەورۆزی مالمۆ .
کەناڵی ڕووداو تاقە کەناڵ بوو پاش بانگهێشتکردنەکەمان کە خۆتان پەیوەندیتان پێوە کردین و ئامادەبوون.
بۆیە وەک کۆمەڵەی مالمۆکورد سوپاسی کەناڵی ڕووداو دەکەین و بەتایبەت بەرێزتان وهەردوو کارمەندان ئاڵا خان و کاکە شڤان کە ماندووبوون لە ڕووماڵی ئاهەنگی نەورۆزی مالمۆ و ئاهەنگی کۆمەڵەی مالمۆکوردتان کرد و رێز و سوپاسمان هەیە و هەربژین و سەرکەوتووبن.
کۆمەڵەی مالمۆکورد
ڕاگەیاندن
بهروار: 23/03/2017
2917 جار خوێندراوهتهوه
|