ژنانی هەڕەشە لێکراو لەسوید لە بنکهی داڵدەدان دەمێننەوە
ڕێژەیەکی زۆر لە ژنان بەهۆی کەمووکورتی خانووەوە ژیان زیاتر لە بنکەکانی داڵدەدانی ژناندا (kvinnojour) دەبەنە سەر. ئەمە لە کەکاتێکدایە کە ئەو ژنانە پێویست ناکات زیاتر لەو بنکانەدا بمێننەوە.
ئەم بابەتە ئەمڕۆ بەرانامەی تەندێنسی ڕادیۆی سوید ئاشکرای کردووە. جێی باسە لە ڕاپرسییەکی نوێدا، ئالڤا کە بنکەیەکی داڵدەدانی ژنانە لە سەرانسەری سویددا و لەسەر ٨٣ بنکەکانی داڵدەدانی ژناندا (kvinnojour) ئەنجامدراوە ئاشکراوە. لەو ڕێژەی ٦٢ بنکەیان بەشداری ڕاپرسییەکەیان کردووە و ئاماژەیان بەوە کردووە کە لەم دوو یان سێ ساڵە کۆتایدا هەریەکە لە بنکانە دوو یان سێ ژنیان لاماوەتەوە کە پێوستیان بە چاودێری و هاوکاری نەماوە، بەڵام لەبەر نەبوونی خان و ناچار بوون ژیان لە بنکەکانی داڵدەدانی ژناندا بەسەر بەرن.
زەینەب کاڤاک، ڕاوێژکاری کۆمەڵایەتیە لە(Stiftelsen Unga Kvinnors Värn) کە بنکەیەکە بۆ داڵدەدانی ژنان و کچانی گەنج کە ڕووبەڕووی هەڕەشە و تووندوتیژی دەبنەوە. زەینەب کاڤاک بەتایبەت باس لەو کچ و ژنانە دەکات کە بەهۆی نەبوونی خانووەوە ڕووبەڕووی چەندین کێشەی دەبنەوە دەڵێ.
لەبەر نەبوونی خانوو هەندێک جار ئەو کچ و ژنانە سەرەڕایی مەترسی لەسەر ژیانیان، بەڵام پەنا دەگەڕێنەوە ئەوە کۆموون تیایدا ژیاون، یان لای ئەو کەسانەی کە پێشووتر هەڕەشەیان لێ کردوون.
لینکی هەوال
بهروار: 21/03/2017
2244 جار خوێندراوهتهوه
|