لەئێوارە کۆڕێکی شیعریدا بۆ بەڕێزان( حەسەن شافعی و جەعفەر شێخولیسلامی)دا، پێگەی ڕۆشنبیری ئۆتاوا دەستبەکاربوونی خۆی ڕاگەیاند
مالمۆکورد

دوای نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٢ی مارسی ٢٠١٧دا، لە ئۆتاوا/کەنەدا. بەگێڕانی ئێوارە کۆڕێکی شیعری بۆ بەڕێزان( حەسەن شافعی و جەعفەر شێخو لیسلامی)، پێگەی ڕۆشنبیری ئۆتاوا ڕاگەیەندرا.

سەرەتا جەلال قادر بە هەواڵی گیانلەدەستدانی کەڵە ڕۆشنبیری ئازادیخواز وپێشکەوتوخواز وچەپی کوردستان( حەمەی مەلاکەریمی مودەریسی) ساتێک بێدەنگی وەستانی ئامادەبوانی ڕاگەیاند بۆ ڕێزلێنان لەماندووبوونی ئەو کەهەر لەوڕۆژەدا بۆدواجار وەک شێرکۆ گوتەنی( کاکە حەمە..پیاوێک لە کاغەزی ڕۆژنامە) لەزانیاریەکانی هەتیوی کردین.

بەدوای ئەوەدا تابلۆ جەلال بەخێرهاتنی ئامادەبوانی کرد و بەرنامەکانی ئەو ئێوارەکۆڕەی بەکورتی باسکرد.

ئاراس ڕەشید یەکێک لەئەندامانی پێگە، دوای خۆشحاڵی دەربڕینی بۆ ئامادەبوانی کۆڕەکە، هاتە سەر باسکردنێکی کورتی چۆنیەتی دەستبردن بۆئەم پڕۆژە ڕۆشنبیریە کە بەهاوکاری لەگەڵ بەڕێزان(سیروان عبدڵا و جلال قادر) ئەنجامدراوە. پاشان ڕایگەیاند کە پێگە ڕێکخراوێکی قازانج نەویستی ڕۆشنبیری گشتیە، و هەوڵ دەدات دەستبەرێت بۆ بڵاوکردنەوەی هزری پێشکەوتوخواز و شارستانی لەڕێگەی ئەدەب وهونەر وبوارە جیاجیاکانی کۆمەڵایەتی و سیاسی و فەلسەفی و زانستی.

لەدرێژەی قسەکانیدا ئاسۆ وئامانج و هەیکەلەی ڕێکخراوەکەی باسکرد.

نۆرە هاتە سەر شاعیری خۆشەویستی ئۆتاوا بەڕێز( حەسەن شافعی).بەدەنگە بەسۆزەکەی سوپاسگوزاری خۆی بۆدەستبردن بۆئەم پرۆژەیە دەربڕی و کورتەیەک لەژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسی وئەدەبی خۆی باسکرد. بەهاوکاری ڕێکخەری مۆسیقای کۆڕەکە بەرێز جلال قادر ئامادەبوان تێکەڵ بوون لەگەڵ هەوای شیعرە جۆراوجۆرە کانی( خۆشەویستی وهەجوو ونیشتمانی) بەڕێز شافعی. ئەم بڕگەیە پتر لە ١:٣٠ خایاند. کە بەئامادەبوانەوە دیار بوو حەزیان دەکرد زیاتر درێژەی هەبێت.

بەدواییدا بڕگەی هەرجارەی بڕگەیەکی ڕانەگەیەندراو دەستی پێکرد، کە بڵاوکردنەوەی کتێبە تازە چاپکراوەکەی بەڕێز( جلال قادر) بوو. لەو بڕگەیەدا بەڕێزیان باسێکی چیرۆکی ناو کتێبەکەی کرد و هەرلەهەمان بۆنەدا دوای واژۆکردنی خۆی لەسەر کتێبەکان. هەریەکە لە بەرێزان حەسن شافعی و جەعفەر شێخولیسلامی کتێبێکیان بەدیاری پێشکەشکرا.

تابلۆ جەلال بەڕێز جەعفەری بانگێشتکرد بۆ بەجۆشدانەوەی ڕۆحی ئامادەبوان لەڕێگەی خوێندنەوەی چەند شیعرێکی جۆراوجۆر و بەپێشەکی ژیاننامەی خۆی دەستی پێکرد. لەناو یادەوەریەکانیدا مام هێمنی شاعیری دەهێنایەوە ناو قسەکانی. کە شاعیر خۆی لەخانەوادەی ئەو شاعیرە گەورەیە. بەرێز جەعفەر بەجۆرێک چووبوە ناو خوێندنەوەی شیعرەکانی کەباسی غوربەتی تێدابوو، ئامادەبوانی پەلکێشکردبوو لەگەڵ ئەو سەفەری شیعر خوێندنەوەیە.

دوای ئەوە بڕگەی مایکی ئازاد کرایەوە بۆ گفتوگۆی گشتی لەسەر کۆڕەکە و پرۆژەی پێگەی ڕۆشنبیری بەگشتی.

لەماوەی ٣-٤ کاتژمێری پڕاوپڕ لەشیعر ومۆسیقا و پیشاندانی مێزکتاب. یەکەم ئێوارەکۆڕ بەدەستگوشین و دەستخۆشیکردن لەیەکتر و هیوای بەردەوامی پرۆژەکە کۆتایی پێهات.

پێگەی ڕۆشنبیری ئۆتاوا/ بەشی ڕاگەیاند
١٣ی مارس ٢٠١٧


به‌روار:  19/03/2017
632   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
بە پێی ئەو یاسایە نزیکەی 9000 پەنابەری بەتەنهاهاتوو کە بڕیاری ناردنەوەیان هەیە شانسی مانەوەیان دەدرێتێ. - سەرۆکی پارتی سێنتەر ئانیێ لۆف دەڵێت ئێمە وەک پارتی سێنتەر سەبارەت بەو درێژه‌ ...
ئەڵمانیا و ئێراق لەسەر ناردنەوەی 10 هەزار پەنابەر ڕێککەوتن ئەڵمانیا وئێراق واژۆی ڕێککەوتنێکیان کردووە لەسەر گەڕاندنەوەی ئەو پەنابەرانەی کە دەبێت ئەڵمانیا بەجێ بهێڵن و ناگەڕێننەوە درێژه‌ ...
نه‌وا باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عیراق رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته‌ خاڵێكی گرنگی وه‌به‌رهێنان. سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمیش ده‌ڵێت "ئه‌مریكا پشتگیری له‌ سه‌قامگیریی كوردستان ده‌كا درێژه‌ ...
زۆربەی نوێنەرایەتییەکانی پرسی خانووی کرێ شایەتحاڵی زیادبوونی ئەو سکاڵایانەن کە لەسەر بەکرێدانی نایاسایی تۆمار دەکرێن. لیسێ لۆت ڤیلکەنس بەڕێوەبەری نوێنەرایەتیی خانووی کرێ لە شاری درێژه‌ ...
(سبەی): بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە لە ناحیەی حاجی ئۆمەران پەلاماری بنکە بانگەشەی هەڵبژاردنی گۆڕان درا و بنکەکە سوتێندرا. پەیامنێری (سبەی) رایگەیاند؛ سەعات (2)ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ درێژه‌ ...
نەبی کاوانی بەرھەمی پەشیمانی لە ‌ڕەمەزان دا بڵاودەکاتەوە دوای چەندین بەرھەم بۆ شارۆچکە جوانەکەی شەقڵاوە و میلۆدییە شیرینەکانی ئێستا (نەبی کاوانی) کۆتایی بە بەرھەمێکی نوێ ھێناوە درێژه‌ ...
مالمۆکورد ئەمڕۆ تەمەنی رۆژنامەگەریی كوردی دەبێتە 120 ساڵ، ئەم ژمارەیە كەم نیە بۆ داهێنان و نوێخوازی و باشتركردنی گوزەرانی میدیاكاران، كەچی هێشتا وێڵین بەدوای پێناسێكی گونجاودا درێژه‌ ...
ئەكادیمیای بەدرخان: سەرجەم ژمارەكانی كوردستان لە میسر چاپكراون لە یادی رۆژنامەگەریی كوردیی ئەكادیمیای بەدرخان رایدەگەیەنێت: پاش گەڕان و پشكنینی زیاتر لە ئەرشیفی 50 وڵات ، وای بۆ د درێژه‌ ...
مالمۆکورد یەکەمجارە لەمێژوودا کە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دەرەوەی بارەگای خۆی لە نیویۆرک کۆبوونەوە بکات. ئیمڕۆ هەیینی 2018.4.20., 15 ئەندامەکەی ئەنجوومەنی ئ درێژه‌ ...
پرسی سوریا تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆی نەتەوەیەگرتووەکان دەبێت لە هەرێمی سکۆنێ لە سوید. ئەنجوومەنی ئاساییشی ڕێکخراوی نەتەوەیەگرتووەکان کە پێکهاتووە لە ١٥ باڵێۆزی وڵاتان درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   110
کۆی سه‌ردان:   16614851