دەزگای ستاندەر لە هەولێر داخرا
دوای داخستنی دەزگای ستاندەر، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، مەوداکانی ئازادی و ده‌نگ و ڕه‌نگى جیاواز له هه‌ولێرى پایته‌خت ڕۆژ له دواى ڕۆژ به‌ره‌و نه‌مان ده‌ڕوات.
فەخرەدین قادر سکرتێری پەرلەمانی کوردستان، لەسەر داخستنی دەزگای ستاندەر بۆ توێژینەوە و ڕاگەیاندن، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت "ده‌زگاى ستانده‌ر له هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان، به زه‌برى هێزو دوور له هه‌ر ڕێكارێكى یاسایى داخرا".
ڕاشیگەیاندوە "به‌داخه‌وه مه‌وداكانى ئازادى و ده‌نگ و ڕه‌نگى جیاواز له هه‌ولێرى پایته‌خت ڕۆژ له دواى ڕۆژ لاواز و به‌ره‌و نه‌مان ده‌ڕوات، به ئه‌ندازه‌یه‌ك كه وا هه‌ست ده‌كرێت ته‌نها یه‌ك پارتى سیاسى له‌و پارێزگایه‌دا هه‌یه، یان ڕاستتر بڵێم باره‌گایه‌كى فراوانى حزبێكه".
فەخرەدین قادر داخستنی دەزگای ستاندەر بە هەڵە دەزانێت و ئیدانەی دەکات، داواش لە دەزگا شه‌رعى و په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێم و پارته سیاسییه‌كان و ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى و نوێنه‌رى وڵاتان دەکات، چیتر ئەو کارانە قبوڵ نەکەن و ڕێگری لێ بکەن.
فراکسیۆنەکانی (گۆڕان، یەکگرتوو، کۆمەڵ و بزووتنەوە) ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان لەسەر داخستنی دەزگای ستاندەر بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند "ته‌قه‌كردن له خۆپیشانده‌ر و ڕشتنی خوێنیان و گرتن و ڕفاندنی چالاكوانان و داخستنی ده‌زگای ستانده‌ر ڕێگریه له ده‌نگی ئازاد و بیروڕای جیاواز كه ڕه‌وشی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستانی به‌ته‌واوی ئاڵۆز كردووه".
پێشتریش مەسعود عەبدولخالق سەرۆکی دەزگای ستاندەر، بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، کاتژمێر ٣:٣٠ خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، ١٥ ی ئازاری ٢٠١٧ هێزێکی ئەمنی چوونەتە سەر دەزگاکە و دەرگای دەزگاکەیان داخستووە.
وتیشی "ئەو هێزە ئەمنییەی کە هاتن و دەزگاکەمانیان داخست وتیان ئەوان ئەمری سەرۆکیان پێیە و خۆیان وەک هێزێکی هاوبەشی پێشمەرگە و ئاسایش و دژەتیرۆر و پۆلیس ناساند".
بڕیاربوو ئەمڕۆ لە شاری هەولێر کە بارەگای دەزگاکەی لێیە، دەزگای ستاندەر کۆڕێک بۆ (عەبدوڵا ئاگرین و محەمەد کیانی) ساز بکات، بە ناونیشانی (ئاڵۆزییەکانی نێوان پارتی و پەکەکە و کاریگەرییەکانی ئاسۆی چارەسەر) بەڵام هێزە ئەمنییەکە ڕێگەیان نەداوە کۆڕەکە ئەنجام بدەن.
دەزگای ستاندەر بۆ توێژینەوە و ڕاگەیاندن، ناوەندێکی تایبەتە بە ئەنجامدانی توێژینەوە لەسەر پرسە سیاسییەکان و چەندین کۆڕ و سیمیناری لەسەر پرسە سیاسییەکان لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمدا ئەنجامداوە.
م.ر
نالیا
بهروار: 15/03/2017
818 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|