ژنێكی هیندی نێرینەی مێردەەکەی بە چەقۆ دەبرێ
بەهۆی ئەوەی ماوەی 10 ساڵ لەگەڵیدا سەرجێی نەكرد، ژنێكی هندی ئەندامی نێردەی مێردەكەی لێ دەكاتەوە.
ئەو ژنە كە ناوی "ریتا یاداف"ە تەمەنی 28 ساڵەو ماوەی 11 ساڵە هاوسەرگیری لەگەڵ "فید براكاش"ی تەمەن 31 ساڵدا كردووەو لەناوچەی خورا لە غازی ئابادی باكوری هندستان دەژین، رۆژی 5 شەممەی رابردوو ئەندامی نێرینەی مێردەكەی بە چەقۆیەكی تیژ لێكردووەتەوە.
دوای دەستگیركردنی ژنەكە، دانی بەوەدا ناوە كە هۆكاری كارەكەی ئەوەبووە كە مێردەكەی 10 ساڵی تەواو لەگەڵیدا سەرجێی نەكردووەو هەمیشە پێی وتووە ناتوانێت دەموچاوە ناشرینەكەی ببینێت، هەرچەند چەندین جار بە مێردەكەی وتووە كە دەیەوێت منداڵی هەبێت و لەمنداڵا بێبەشی نەكات، بەڵام ئەو خیانەتی لێكردووەو لەگەڵ ئافرەتی تردا بووە وە هەمیشە پێی وتووە كە رقی لێیەتی، ئەویش دوای سەبرگرتنی بۆ ماوەی 10 ساڵ تۆڵەی لێكردووەتەوە.
بەپێی لێكۆڵینەوەكان، ژنەكە باسی رووداوەكەی كردووەو وتویەتی، كە مێردەكەی شۆفێری تەكسیە لەشەوداو دوای ئەوەی سەرەتای رۆژ دەگەڕێتەوە ماڵەوەو دەچێت خۆی دەشوات و یەتە دەرەوە  ئەویش لەسەری داوەو بێهۆشی دەكات دواتر بە چەقۆ ئەندامی نێرینەی بڕیوە.
دكتۆرەكانی نەخۆشخانەی ناوچەكە ئاماژەیان بەوەكردووە: ئەو پیاوە لە بارودۆخێكی خراپدا هێنراوەو خوێنێكی زۆری لێرۆشتبوو، بەڵام دوای نەشتەرگەری بۆ ماوەی 5 كاتژمێر ئەندامی نێرینەیان چاندووەتەوەو لەئێستادا بارودۆخی باشە.
نەوا

به‌روار:  15/03/2017
2565   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   365
کۆی سه‌ردان:   29232447