تا ئێستا زیاد لە 300 داعشم کوشتووە
خەڵک-
قەناسێکی حەشدی شەعبی کە بەشداریی پێنج جەنگی کردووە بانگەشەی ئەوە دەکات، تا ئێستا سەدان چەکداری داعشی کوشتووە.
ئەبو تەحسین، کە تەمەنی ٦٣ ساڵە و پێنج جەنگی بینیوە، وەک قەناسێکی خاوەن ئەزموون لە نێو حەشدی شەعبیدا کار دەکات، بە ئاژانسە عێراقییەکانی وتووە، لە ماوەی دوو ساڵی رایردوودا و ئەوەس کە خۆی ژماردوویەتی، ٣٢١ چەکداری داعشی کوشتووە.
ئەبو تەحسین، دەڵێت: زۆرینەی ئەو دوو ساڵەی لە بەرەکانی شەڕ بەسەر بردووە و ناتوانێت لە ماڵەوە بمێنێتەوە.
ئەبو تەحسین بەشداریی لە شەڕەکانی تشرینی ١٩٧٣ی دژ بە ئیسرائیل و ئێران-عێراق و کوێت و پرۆسەی ئازادی عێراق و داعشی کردووە.
بهروار: 15/03/2017
2066 جار خوێندراوهتهوه
|