ساڵیادی دڵشاد مەریوانی
نوسەرو رۆژنامەوان و شاعیرو ئەكتەری كورد دڵشاد محەمەد ئەمین فەتاح، ناسراو بە (دڵشاد مەریوانی)، ساڵی 1947 لەشاری سلێمانی لەدایكبووە، دوای بڕینی قۆناغەكانی خوێندن بەسەركەوتویی، بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەكالۆریۆس روی لەبەغدا كردوە، كۆلێژی زمان و ئادابی لە زانكۆی بەغدا تەواو كردوەو ساڵی 1972 بڕوانامەی بەدەستهێناوە.
دڵشاد مەریوانی لەناوەڕاستی ساڵی 1963، دەستیكردوە بەكاری سیاسی، بەو هۆیەشەوە چەندینجار زیندانی كراوەو ئازارو ئەشكەنجەو ئاوارەبونی بینیوە، (مەریوانی) لە روی نوسینەوە دانەبڕاوەو ئەندامی كۆمەڵی رۆشنبیری كورد، یەكێتی نوسەرانی كورد، سەندیكای رۆژنامەنوسانی كورد بوە، ماوەیەكیش چەند بەرنامەیەكی ئەدەبی و رۆشنبیری لە بەشی كوردی لەرادیۆی عیراق و بەشی كوردی لەتەلەفزێونی كەركوك بەڕێوەبردوە.
چەندین شانۆنامەو چیرۆك و دیوانی شیعری بەچاپگەیاندوەو ژمارەیەكی وەرگێڕاونەتە سەر زمانی كوردی، هەروەها چەندین بەرهەمی ئەدەبی و رۆشنبیری و سیاسیی لەڕۆژنامەو بڵاوكراوەو گۆڤارە نهێنییەكانی ئەو سەردەمەی رژێمی بەعسدا بڵاوكردۆتەوە.
دڵشاد مەریوانی بەهۆی رەتكردنەوەی سیاسەتەكانی ئەوكاتەی بەعسەوە لەكۆتاییەكانی ساڵانی هەشتاكان دەستگیر دەكرێت و لە رۆژی 13-3-1989 شەهید دەكرێت.
نەوا
بهروار: 13/03/2017
740 جار خوێندراوهتهوه
|