ڕووسیاش ھێزێك له نزیك مه‌نبه‌ج جێگیر ده‌كات
روسیا ھێزێكی سه‌ربازی له نزیك گوندێكی رۆژئاوای مه‌نبه‌ج جێگیر كردوه.
ئه‌مڕۆ 13-3-2017، ئاژانسی ھه‌واڵی ئه‌سیۆ شێتد پرێس بڵاویكرده‌وه روسیا ھێزێكی سه‌ربازی له بنكه‌ی سه‌ربازی “جێب ئه‌لحه‌مرا” له نزیك مه‌نبه‌ج جێگر كردوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاندوه، بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ھێزه‌ی روسیا بۆ رێگری كردنه له ھه‌ژمونی توركیا له ناوچه‌كه‌دا كه پێشتر چه‌ندین جار ھه‌ڕه‌شه‌ی په‌لاماردانی شاری مه‌نبه‌جی كردوه.
هه‌مان كات هه‌فته‌ی رابردوش 200 مارێنزی ئه‌مریكا بۆ رێگریكردن له ئه‌گه‌ری رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی نێوان ھێزه‌كانی سوریای دیموكرات و ھێزه‌كانی قه‌ڵغانی فورات كه له‌لایه‌ن توركیاوه پشتیوانیان لێ ده‌كرێت ، گه‌یشتنه نزیك مه‌نبه‌ج.
پوکمیدیا
بهروار: 13/03/2017
774 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|