چەند چەکدارێک لە هەولێر سوکایەتی بە عەبدوڵا پەشێو دەکەن
ستاندەر

لە گوندی بێرکۆت لە پارێزگای ھەولێر چەند چەکدارێک سوکایەتی بە عەبدوڵا پەشێوی شاعیر دەکەن و کامێرای لێ دەسێنن و پێی دەڵێن "تۆ کێیت و چی کارەیت و چی دەکەیت لێرە؟!".

"پەشێو زۆر نیگەران بووە لە ھەڵسوکەوتی ئەو چەکدارانە کە ئیھانەیان کردووەو لە ئێستاشدا گەڕاوەتەوە دەرەوەی وڵات."

 ڕۆژنامەنوسێک نوسیویەتی " دوای ئەوەی بەگەشتێک دەگەڕێتەوە بۆ کورستان، ھەفتەی ڕابردوو شاعیری مەزنی کورد د. عەبدوڵا پەشێو دەیەوێت سەردانی گۆڕی باوکی بکات لەزێدی خۆیان لەگوندی (بێرکۆت)، بەڵام چەند پاسەوانێکی نێچیرڤان بارزانی بێ ڕێزی بەرامبەر دەکەن."

گۆران دوکانی دەنوسێت "بەپێی زانیاریەکان سەرەتا ھەر لەناو گوندەکەی خۆیان لەگوندی بێرکۆت پاسەوانەکانی نێچیرڤان بارزانی ئیھانە بە پەشێوی شاعیر دەکەن و پێی دەڵێن: تۆ کێیت و چی کارەیت و چی دەکەیت لێرە؟!، پاشان کامێراو ھەموو کەلوپەلێکی وێنەگرتنی لێ دەستێنن، دواتریش کاتێک پەشێوی شاعیر خۆی بەو کەسانە دەناسێنێت، ئەوان بەردەوام دەبن لەسەر ئیھانە کردن پێی و زیاتر دەنگی بەسەردا بەرز دەکەنەوە."

ئەو ڕۆژنامەنوسە ئاماژەی بەوەشداوە "ئەم ئیھانە کردنە بەپەشێوی شاعیر لەکاتێکدابوە کەناوبراو ناساغ بوەو باری تەندروستی تەواو نەبوە، بۆیە ناوبراو بەناساغی و بەدڵێکی شکاو سێ ڕۆژ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە بۆ ھەندەران."

ھەر لەو بارەیەوە، ھونەرمەند رەشاد کوردە لە کاردانەوەی ئەو بێرێزییەی بەرامبەر پەشێو کراوە، لە چەند دێرە شعرێک دەنوسێت:

مشە خۆرە حیز فورسەتە 

لایدەیە...

تەرەس گەواد فێرکراوە 

پەروەردەی دەستی قەحپەیە...

ھەی مل حیزی داڕزاوی

پیسی گەنیو... 

ھەی نۆکەری بێڕەوشتی

ئەمبە ر ئەو دیو...

تۆ بڕۆ دەر ئەی داگیر کەر

ئەی چاو چنۆک...

بەچوار مەشقی لەزێدی من دادکوتاوە

ھێشتا من بۆت بێمە سەر چۆک...

تۆ تاسەر خاوەن ماڵ نابیت...

دەست لەخاک و ئاوو قوتی

ھەموان نابیت...

تامیلەت لێت ڕانەپەڕێ

دیارە تۆ قەت تەمبێ نابیت...

دەبێت ئەمە باش بزانیت

ئەم زێدەیەم لەئەزەلدا

واخوڵقاوە

ھەرگیز بەبێ پەشێو نابیت...

 

ڕەشاد کوردە

به‌روار:  12/03/2017
2841   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   43
کۆی سه‌ردان:   29231278