چیرۆکی ئەو منداڵە کوردەی له ئه‌ڵمانیا خنكا
خێزانیكی كوردی خه‌ڵكی شاری سلێمانی و له‌سه‌ر داخوازی منداڵه‌كانی كه‌باشتر ژیانیان بۆ مسۆگه‌رببێت رویان له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیا كردوه، له مانگی 12ی 2015 وه ئێستا له شاری بادرام شتێت له‌هه‌رێمی كیل ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، به‌ڵام به‌حاڵێك كه خۆشیان بیریان لێ نه‌كردۆته‌وه هه‌موو رۆژێكیان شین و گریان و مه‌رگه‌ساته ئه‌م خێزانه خاوه‌نی سێ منداڵن به‌ناوه‌كانی شاد ویاد و محه‌مه‌د.
له ئاوه بیزراوه پڕقرژ و پرمهرگهساتهكهی ئیجه رزگاریان بوو دڵه‌ڕاوكێ نه‌ما و گه‌یشتنه خاكی ئه‌ڵمانیا و یاد كوڕێكی به‌ناز و قسه خۆشی ئه‌م خێزانه بوو له نزیكترین دایه‌نگا ناوی هاته‌وه و یه‌ك هه‌فته بردیانه دایه‌نگا وپاشان مامۆستایان یاد ده‌به‌ن بۆمهله و له‌مه‌له‌وانگه ده‌ستبه‌جێ له ئاوێكی نیو مه‌تری سازگار دا خنكێنكراو كه‌یسه‌كه‌شی بهپهردهپۆشكراوی ماوه‌ته‌وه سایتی PUKmedia په‌یوه‌ندی كرد به باوك و دایكی یاده و به‌م جۆره بۆمان دوان.
به‌رزان ره‌وئوف مه‌حمود كه باوكی یاده و خۆشی خه‌ڵكی سلێمانیه به PUKmedia راگه‌یاند: سه‌عات 8ی به‌یانی رێكه‌وتی 23.06.2016 خۆم بردم بۆ كیندهگاردنی شاره‌كه‌م به‌ناوی باتدرام شتێت دوای ئه‌وه گه‌ڕامه‌وه ماڵه‌وه‌و له‌كاتی ته‌واو بونی ده‌وامی یادا كه سه‌عات 02:00 ی دوانیوه‌ڕۆ بوو من چووم یاد بهێنمه‌وه كهجومه ئه‌وێ ئۆتومبێلی پۆلیسی لێ بو له‌گه‌ڵ گردبونه‌وه‌یه‌كی زۆری دایك و باوكانی منداڵانی تر كاتی چومه‌وه ژوره‌وه هیج منداڵێكی لێ نه‌بوو ژنێكم بینی وه‌ستابوو به‌ناوی نورته‌ن كه توركه لێم پرسی منداڵه‌كان له‌كوێن؟ له‌وه‌ڵامدا نورته‌ن وتی منداڵانیان بردوه بۆ مه‌له‌وانگه، دوای ئه‌وه وتم ده‌كرێت بچین بیان هێنینه‌وه خانمكه ئۆتۆمبێلی پێ‌بوو نه‌گه‌یشتینه مه‌له‌وانگه‌كه مامۆستاكانمان بینی ده‌ستی منداڵه‌كانیان گرتوبوو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ دایه‌نگا ئه‌وه‌بوو هه‌رگه‌یشتمه به‌رده‌م مه‌له‌وانگه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری دایه‌نگاكه باوه‌شێكی حه‌زینی پیاكردوم وتی یاد ته‌نها دوو قوم ئاوی جۆته قورگیه‌وه نه‌خنكاوه به‌س به‌هه‌لی كۆپته‌ر بردومانه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هامبۆرگ و سه‌لامه‌ته.
به‌رزان وتی: ئه‌و ده‌قه‌یه به شله‌ژاویه‌وه تێلم بۆ رۆژكاری خێزانم كرد دوای ئه‌وه خێزانه‌كه‌م به‌گریانه‌وه هات و په‌یوه‌ندی به بیتانا پاڵ كه به‌خێوكه‌ری یاده دوای ئه‌وه هاتن بۆ دایه‌نگاكه و به‌ئاماده‌بونی ئه‌م خانمه پۆلیس وته‌یان لێوه‌رگرتین و پاشان بیتینا من و خێزهنهكهمیان برد بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هامبۆرگ، له‌وێ مامۆستایه‌كی دایه‌نگاكه له‌وێ بوو لێمان پرسی كوا یاد وتی: له‌هۆلی نه‌شته‌رگه‌ریه له ژوره‌وه پاشان دكتۆره‌كان هاتن و ئێمه‌یان برد بۆ نهۆمی دووهه‌م بۆ چاوه‌ڕوانی تا ده‌ی هێنینه ده‌ره‌وه ، دوای ئه‌وه چی ببینین هه‌موو سنگی یاد هه‌ڵدرابوو چاوی نوقام بوو بوو، هه‌ناسه‌ی نه‌مابو هه‌مووگیانی خوێن بوو ، دوای ئه‌م رۆژه دكتۆره‌كان وتیان بڕۆنه‌وه به‌یانی وه‌رنه‌وه رۆژی دواتر چوینه‌وه بنكه‌ی پۆلیس بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌داوێكمان ده‌ست بكه‌یت له‌روداوه‌كه وتیان به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایمان مامۆستایان وتویانه پانزه منداڵن و دوای ئه‌وه كه زانیویانه منداڵێك كه‌مبووه سه‌یریان كردوه یاد سه‌رئاوكه‌وتووه پۆلیسیش وتی به‌رده‌وامین له لێكۆڵینه‌وه .
به‌رزان و رۆژان دایك و باوكی یاد بهرێكهوتنهوه بۆ نه‌خۆشخانه و وتیان : گه‌یشتینه به‌رده‌م هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری و سێ دكتۆر وه‌ستابون له به‌رده‌م هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه پێیان راگه‌یاندین كه به‌داوای لێبوردنه‌وه ئه‌وه‌ی له‌توانامانا بووه كردومانه و هیچ لهدهسهڵاتیشمان نه‌ماوه و بابشزانن سه‌ره‌تا به‌مردوی یاد یان هێناوه بۆلامان بۆمان ده‌ركه‌وتوه كه بیست ده‌قه زیاتر له‌ئاوا ماوه‌ته‌وه و مێشك و سیه‌كانی پڕبوه له ئاو پاشان رێ‌یان داین بۆ دواجار بۆ ماوه‌ی 3 سێ سه‌عات توانیمان بۆنی بكه‌ین پاشان وتیان ده‌تانه‌وێت چۆن بینێژن ئێمه‌ش وتمان بهشهرعـی ئیسلام دوای پانزه رۆژ ، خاتوو بیتینا بال كردیه هه‌راو وتی له‌هامبۆرگ پرسه‌ی بۆ دامه‌نێن دواتر له‌م شاره‌ی خۆم ناشتمان و گرێ به‌ستی گۆڕه‌كه‌شیان تا بیست و پێنج ساڵ بۆ كرا و پرسه‌یه‌كی پچوكیشمان بۆ دانا و ئێستا حكومه‌ت ده‌یه‌وێت گیانله‌ده‌ستدانی یاد بشارێته‌وه‌و باسی نه‌مێنیت سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ئێمه كه‌داوای مافی په‌نابه‌رێتیمان كردوه ئیهانهدهكرێین و پێمان ئه‌ڵێن باسی منداڵه‌كه‌تان هه‌ر مه‌كه‌ن له‌وه‌ش ترسمان هه‌یه هه‌ر لهئهلمَانیان به‌ده‌رمان بكه‌ن بۆیه داوا لهرهوهندی كوردی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و حزبه‌كوردییه‌كان ده‌كه‌ین بێن به‌هانامانه‌وه و هاوكاریمان بكه‌ن.
خاتوو رۆژكار دایكی یاد به PUKmedia راگه‌یاند: ئێمه بۆئه‌وه هاتینه ئه‌وروپا و ئه‌لمانیا كه ژیانمان پارێزراو خۆشگوزه‌ران بین كه‌چی ژیانی یاد یان لێسه‌ندینه‌وه‌و به‌داخه‌وه رۆڵه‌كه‌م كۆچی هه‌تاهه‌تایی كرد و دو كوڕه‌كه‌ی تریشم توشی نه‌خۆشی ده‌رونی هاتوون و منداڵێكی تریشـان بوه‌و له خۆشی یادی كۆچ كرد‌و ناومان ناوه یادی دووهه‌م
دلنیام هه‌ر ئهڵمانيهكان یادی كوڕمیان خنكاند بۆیه وا ئه‌لێم ئه‌مه كه‌ی مافی مرۆڤه تكایه حكومه‌تی كوردی و رێكخراوه‌كان و حكومه‌تی ئه‌ڵمانی وه‌رن به‌هانامانه‌وه، دڵنیام كه‌س له‌حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا به‌م كاریسه نازانێت و ئێمه ده‌مانه‌وێت داوای قه‌ره‌بوی رۆحی خۆمان بكه‌ینه‌وه هه‌ر چه‌نده رۆحی یاد قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه.
رۆژان به‌گریان و هه‌نسكی گریانه‌وه ماڵئاوای لێكردین وتی توخوا ده‌نگمان بگه‌یه‌ننه هه‌موو لایه‌ك.
PUKmedia شاخه‌وان ئه‌كره‌م دوكانی
بهروار: 12/03/2017
3264 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|