پرسەی پێشمەرگەی دێرین کەریم حەمەڕەحیم ماچۆ لە مزگەوتی بەهەشت لە دەنهاخ
مەراسیمی پرسەی پێشمەرگەی دێرین و هونەرمەند و تێکۆشەری گەلەکەمان
کەریم حەمەڕەحیم ماچۆ
رۆژی یەکشەممەی ڕێکەوتی 19-03-2017 کاتژمێر 13:00 تا 16:00
لە مزگەوتی بەهەشت لە شاری دەنهاخ بەڕێوەئەچێت
بە ناوی ڕێکخراوه کوردیهکان و کۆچبەرانی کورد لههۆڵهندا، پرسەو هاوخهمی خۆمان ئاڕاستەی خانهوادهی خوالێخۆشبوو پێشمەرگەی دێرین و هونەرمەندی شێوەکار و زیندانی سیاسی، هاوڕێی ڕۆح سووکمان کاک کەریم حەمە ڕەحیم ماچۆ ناسراو بە (شۆڕش جاف)، ئەکەین، کە بەداخەوە پاش ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشیدا، ڕۆژی 03/03/2017 لە سلێمانی، دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و بۆ هەتایە ماڵئاوایی لە ئازیزانی کرد.
ئەم تێکۆشەر و خۆشەویستەی هەورامان و هەڵەبجە، برای کاک عەبدوڵڵای ماچۆیە لە سلێمانی و کاک دانا هەڵەبجەییە لە دەنهاخ.
داوکارین لە یهزدانی مهزن، کۆچکردوو بخاتە بەر رەحمەتی خۆیی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات. سهبوری و ئارامیش و ئۆقرەیش بۆ خانەوادە و کەسوکار و دۆستانی بگهڕێتهوه، بەم بۆنەیەوە هاوڕێیان و تێکۆشەران و هەڵەبجەییەکان و دڵسۆزانی میللەتەکەمان و خانەوادەی خوالێخۆش بوو بڕیاریداوە، رۆژی یەکشەممە ڕێکهوتی 19-03-2017، لە مزگەوتی بەهەشت لە شاری دەنهاخ لەم ناونیشانەی خوارەوە تەنها بۆ پیاوان پرسەی بۆ دابنێن. کاتژمێر 13.00 بۆ 16.00
Radarstraat 13a
2525 CD Den Haag
بۆ زانیاری زیاتر لە رێگەی ئیمەیڵ و تهلهفۆنی کاک دانا هەڵەبجەیی 0687340876
ئهتوانن پەیوەندی بکەن:
[email protected]
بهروار: 12/03/2017
1252 جار خوێندراوهتهوه
|