پێشنیارەکانی مافی پەنابەری لە ئەوروپا ئەمانەن
هەژار تەها
مالمۆکورد
ئه‌وروپا ده‌یه‌وێت گۆڕانكاری ڕیشه‌یی له سیسته‌می وه‌رگرتنی په‌نابه‌راندا بكات
به‌رپرسی دۆسیه‌ی چاكسازی له سیسته‌می پێدانی مافی په‌نابه‌رێتی له وولاَتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌چوارچێوه‌ی یاساكانی ڕێكه‌وتنامه‌ی دبلندا ، ڕه‌شنوسێكی له‌به‌رڕۆشنایی ڕاپۆرتێكی كۆمسیۆنی ئه‌وروپا به ئامانجی چاكسازی له‌و سیسته‌مه‌دا پێشكه‌ش به په‌رله‌مانی ئه‌وروپا كرد.
سیسیلیا ڤیكسترۆم ، كه هاوكات ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌ورپایه و به‌رپرسی دۆسیه‌ی چاكسایه له سیسته‌می پێدانی مافی په‌نابه‌رێتی یه‌كێتی ئه‌وروپا ، چه‌ند پێشنارێكی خستۆته به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئه‌وروپا به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردنیان و پاشان په‌سه‌ندكردنیان وه‌ك چاكسازیه‌ك له‌و سیسته‌مه‌دا.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێبینیه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له ڕاپۆرته‌كه‌دا باس له‌و پێشنیاره توندانه نه‌كراوه كه پێشتر له‌لایه‌ن به‌شێك له كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كانی ئه‌وروپاوه به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی لێشاوی كۆچ ده‌خرانه ڕوو ، وه‌ك سیاستی گرتن و گێرانه‌وه‌ی كۆچبه‌رانی ده‌ریایی قاچاخ یان به‌ندكردنی كۆچبه‌ران له دوورگه‌كاندا هه‌ربه‌وجۆره‌ی كه‌له ئێستادا ئوسترالیا له‌به‌رامبه‌ر كۆچبه‌رانی ده‌ریایی قاچاخدا پیاده‌ی ده‌كات ، به‌ڵكو چه‌ندین ڕێوشوێنن كه زیاتر جه‌خت له قۆناغی دوای گه‌شتنی په‌نابه‌ران بۆناو یه‌كێتیه‌كه ده‌كاته‌وه.
یه‌كێك له‌و پێشنیارانه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هه‌ر وولاَتێكی یه‌كێتیه‌كه قبوڵی نه‌كرد ئه‌و ڕێژه‌یه له ژماره‌ی په‌نابه‌ران وه‌ربگرێت كه بۆیدیاری ده‌كرێت ، پێویسته ئه‌و وولاَته بڕی 250 هه‌زار یۆرۆ بدات به یه‌كێتیه‌كه له‌بری ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر په‌ناخوازێك. ئه‌گه‌ر هه‌ر وولاَتێكیش ڕه‌تیكردوه كه هه‌ر به‌شداری بكات له‌و سیسته‌می دابه‌شكردنی په‌ناخوازان به‌سه‌ر ئه‌ندامی یه‌كێتیه‌كه‌دا ، ئه‌و وولاَته ناتوانێت سودمه‌ند بێت له‌هاریكاریه دارایه پێكه‌وه‌یه‌كانی یه‌كێتیه‌كه.
یه‌كێك له‌و پێشنارانه‌ش كه پێده‌چێت له به‌رژه‌وه‌ندی په‌نابه‌ران بێت ئه‌وه‌یه كه ڕاپۆرته‌كه باس له خێراكردنی پڕۆسه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی خێزانه‌كان ده‌كات وده‌ڵێت ده‌بێت بایه‌خێكی تایبه‌ت به‌و مندالاَنه بدرێت كه ده‌كه‌ونه ناو ئه‌و پڕۆسه‌یه‌وه. یه‌كێكی تریش له‌و پێشنیارانه ده‌ڵێت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه داوای پارێزگاری نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن ئه‌و بژارده‌یه‌یان پێده‌درێت كه به گروپ ئه‌و داوایه له‌كاتی گه‌شتنیان به ئه‌وروپا پێشكه‌ش بكه‌ن به‌ومه‌رجه‌ی هیچ گروپێك له 30 كه‌س زیاتر نه‌بێت.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی میدیایی كه‌له‌سه‌ر ماڵپه‌ری یه‌كێتی ئه‌وروپا بلاَوكراوه‌ته‌وه ، ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا هه‌تا 23 ی مانگی ئازاریان له‌به‌رده‌سته بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌ك له‌و ڕاپۆرته‌دا و له‌پاش په‌سه‌ندكردنی ، په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ده‌كه‌وێته گفتوگۆوه له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌مه‌به‌ستی ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ڕه‌شنوسی كۆتایی پڕۆژه بڕیاره‌كه.
سه‌رچاوه‌كان : ماڵپه‌ری په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ، ئاژانسه‌كان
به‌روار: 12/03/2017
13717 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|