ناوبژیوانی یارییه‌كه‌ى بەرشلۆنە و پاریس راده‌گیرێت
رووداو -سلێمانى
به‌هۆى چه‌ند بریارێكى هه‌ڵه له چوارچێوه‌ى یارى نێوان بارسێلۆناو پاریس سان جێرمان له قۆناخى شازده‌ى خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا، ئه‌گه‌رى راگرتنى نێوبژیوانى یارییه‌كه ده‌كرێت .
به پێى هه‌واڵێكى رۆژنامه‌ى " ماركا"ـى ئیسپانى ، چاودێرى یارییه‌كه راپۆرتێكى بۆ سه‌رۆكایه‌تى لیژنه‌ى نێوبژیوانان به‌رزكردۆته‌وه‌و ئاماژه‌ى به چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك كردووه به‌وه‌ش پێشبینى ده‌كرێت بۆ وه‌رزى ئه‌مساڵ دینیز ئیتیكنى نێوبژیوانى یارییه‌كه رابگیرێت و هیچ یارییه‌كى دیكه‌ى پێنه‌به‌خشرێت و له ئێسته‌ش نێوبژیوانى ناوبراو له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌یه‌و له هه‌موو كارێك راگیراوه.
هه‌ر له‌سه‌ر یارییه‌كه ،خافێر ماسكیرانۆى ئه‌رجه‌نتینى و یاریزانى یانه‌ى بارسێلۆناى ئیسپانى هه‌ڵه‌یه‌كى نێوبژیوانى یارى یانه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر پاریس باس كردووه .
ماسكیرانۆ، پاش یارییه‌كه ئاشكرایكردووه، له نێو هێڵى سزا به شێوه‌یه‌كى ئه‌نقه‌ست له دى ماریاى داوه‌و ده‌بوو ئه‌و لێدانه‌ى له‌سه‌رى بكرێته سزا له به‌رژه‌وه‌ندى پاریس به‌ڵام ئه‌و دیمه‌نه به‌سه‌ر نێوبژیوانه‌كه تێپه‌ڕى .
له خوله‌كى 85ـى یارییه‌كه‌ى شه‌وى رابردوو كه بارسێلۆنا 6-1 براوه ماسكى له نێو هێڵى سزا فاوڵێكى له‌سه‌ر دیمار گرت كه تا ئه‌و ساته‌ى یارییه‌كه بارسێلۆنا 3-1 له پێشه‌وه بوو .
به‌روار: 10/03/2017
1103 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|