پەنجا پەنابەری قاچاخ لەیەک ماڵ دەژین لە سوید !!
گۆران مەریوانی
مالمۆکورد

لە هەندێ ماڵدا پەنجا پەنابەری قاچاخ دەژی!!
پاتریک ئێنگ-ستروێم؛ بەڕێوەبەری کەرتی بێگانە لە بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکاری  پۆلیسی سوید نیگەرانی خۆی نیشانداوە کە بە هەزاران پەنابەر دوای رەتکردنەوەی داواکانیان وەک پەنابەر؛ لە جیاتی ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ وڵاتێ کە لێوە هاتوون؛ خۆیان دەشارنەوە. ئەمەش  بۆتە هۆی بازاڕێکی رەشی قاچاخ بۆ کاری رەشی هەرزان و تاڵان لەگەڵ جێکردنەوەی ئەوان لە ماڵ و خانەی رەشدا. لە یەکێ لەو فلاتانەی ە پۆلیس چۆتە سەری زیاد لە پەنجا ۆەنابەری قاچاخیان داڵدەداوە؛ بە جۆرێ تەنانەت لە باڵکۆنیشدا خەڵکیان نوواندوە. خەڵکیش دەترسێ لە پشت کۆمەڵگاوە؛ سێبەری کۆمەڵگایەکی تر دروست ببێت کە ببێتە بازاڕی هەڕاجی پەنابەرە یاساخەکان.
ماسمێدیای  سویدی



به‌روار:  08/03/2017
1775   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   693
کۆی سه‌ردان:   29266811