ژاپۆن مافی مانەوەی هەمیشەیی دەداتە ئەو پەنابەرانەی سالێکە کار دەکەن
وڵاتی ژاپۆن كە بە یەكێك لە خۆشترین وڵاتەكانی جیهان دەدانرێت، بڕیاریدا بە دانی مافی پەنابەری هەمیشەیی بۆ هەر كەسێك كە خاوەنی پیشەیەك بێت و بەپێی یاساكانی ئەوان كار بكات.
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵی ژاپۆن، حكومەتی ئەو وڵاتە بڕیاریداوە بە ئاسانكردنی داوای مافی مانەوە لەو وڵاتەو هەر كەس لە وڵاتەكەی بۆ ماوەی ساڵێك مابێتەوەو كاری كردبێت، بەپێی یاساو رێ و شوێنەكانی  ئەوان، ئەوا مافی مانەوەی هەمیشەیی پێدەدرێت، ئەمەش لەكاتێكدایە كە پێشتر دوای 10 ساڵ مانەوە مافی مانەوەی هەمیشەیی پێدەدرا.
پێشتر داواكارانی مافی مانەوە بەسەر 4 جۆردا دابەشكرابوون و پێویستیان بە خاڵ كۆكردنەوە بوو ئەوانیش (ئەكادیمی پێشكەوتوو، شارەزایی تەكنەلۆژی، چالاكی پێشكەوتوو و ئیدارە) و ئەم جۆرانەش دوای كۆكردنەوەی خاڵی تەواو بەپێی كارەكەیان و شارەزاییان، دەیانتوانی دوای 5 ساڵ مافی مانەوەی هەمیشەیی وەرگرن، بەڵام گۆڕانكاری كراوەو لەئێستادا هەركەس 70 خاڵ كۆبكاتەوە دوای 3 ساڵ مافی مانەوەی دەدرێتێ‌ و هەركەسیش 80 خاڵ كۆبكاتەوە دوای یەك ساڵی مافی مانەوەی هەمیشەیی دەدرێت، هەروەها ئاسانكاری كراوە بۆ كۆكردنەوەی خاڵی زیاتر ئەویش لەرێگەی وەبەرهێنان لە كۆمپانیایەكی ژاپۆنی، یان پێدانی خاڵ لەلایەن كۆمپانیایەكی گەورەی ئەو وڵاتە بەو كەسەی كە كاری تێدا دەكات و داوای مافی مانەوە دەكات.
نەوا


به‌روار:  07/03/2017
1180   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1206
کۆی سه‌ردان:   29266058