پەنابەرە دەستبەسەرەکانی سوید ئازاد دەکرێن لەبەر نەبوونی جێگە
هەتا ئێستا پۆلیسی سوید ناچار بووە لانی کەم ١٢ جار، کەسانێک کە مافی پەنابەرییان نەدراوەتێ و لە چاوەڕوانیی ناردنەوەیاندا دەستبەسەرکراون لە گرتووخانە بەر بدات.
سەرۆکی پۆلیسی سەرسنوور پاتریک ئێنگستروێم هەتا دێت ئەم گرفتە زیاتر و زیاتر دەبینێت.
سەرەڕای ئەوەی کە دەزگای کۆچ لەم دوایانەدا ١٠٠ جێگای بە دائیمی کردن، بەڵام جێگاکان هەر کەمن. هۆی ئەمەش بۆ تووندکردنەوەی کارەکانی دەزگای کۆچ و پۆلیسی سەر سنوور دەگەڕێتەوە. ئێستا جەختی زیاتر دەخرێتە سەر دەرکردنی ئەو پەناخوازانەی کە وەڵامی ڕەد و دەرکردنیان وەرگرتووە.
وا قەرارە کەسانێکی زۆر لەم چەند ساڵەدا داوای پەنابەرییەکەیان پەسەند نەکرێت و بنێردرێنەوە، هەر بۆیە حوکوومەت داوای لە دەزگای کۆچ کردووە جێگای گرتووخانەکان دیسان زیاد بکەنەوە.
داگ بیۆنکە پسپۆڕی چالاکیەکان لە بەشی گرتووخانەکانی دەزگای کۆچ دەڵێت
ـ ساڵی پار ١٠٠ جێگامان زیاد کرد، دەبێ چاوێک بەوەدا بخشێنینەوە بزانین چەند جێگای ترمان بۆ دابین دەکرێت.
گرفتێکی تر ئەوەیە کە ماوەی مانەوەی کەسەکان لە گرتووخانەکان دوورودرێژتر دەبێت و ئەمەش هۆکارێکی تری ئەو فشارەیە کە لە سەر گرتووخانەکانە.
لینکی هەواڵ
بهروار: 07/03/2017
2109 جار خوێندراوهتهوه
|