ئەمڕۆ لە ستۆکهۆڵم گەورەترین دادگایی بە پاساوی شەرەف بەڕێوە دەچێت
ئەمڕۆ لە شاری  ستۆکهۆڵم ٩ کەس بە تاوانی کوشتن بە پاساوی شەرەف داداگایی دەکرێن. ئەمە گەورەترین دۆسیەی پەیوەندیدار بە کوشتن بە پاساوی شەرەفە و فایلەکە پێکهاتووە لە زیاتر لە ١٢ هەزار لاپەڕە و دادگاییەکە بۆ ماوەی ٢٨ ڕۆژ بەڕێوەدەچێ.

بەهاری پارەکە کوڕێکی ٢٣ ساڵان لە شاری یەڤلە خرایە ناو ئۆتۆمبێلێک و فڕێندرا، دوو هەفتە دوای ئەوە بە کوژراوی لە ناوچەی مای لە نزیک شاری سوندسڤال دیترایەوە.

پۆلیس پێی وایە ئەم کوڕە بە هۆی پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ ژنێکی هاوتەمەنی خۆی کوژراوە.

ئەم کوشتنە بە پێی قسەکانی داواکاری گشتیی (Åklagare) ئێلیسابێت هەرمانریود بە مەبەستی کڕینەوەی شەرەف ئەنجام دراوە و دۆستی کوڕەکەش کە ژنێکی ٢٣ ساڵانە و دایکی دوو منداڵە یەکێک لە گومانلێکراوەکانە.

ژنە ٢٣ ساڵانەکە ئەمڕۆ لە دادگای ستۆکهۆڵم ئامادە نییە، بۆ هۆی پاراستنی گیانی لە ڕێگەی ڤیدیۆیەوە لە دادگای شاری یەڤلە ئامادەی دادگاییەکە دەبێت.

هەروەها گوومان دەکرێت مێردی پێشووی ژنەکە و دوو برای دەستیان لە ئەنجامدانی تاوانەکەدا هەبووبێت.

بە پێی قسەکانی داواکاری گشتیی ئێلیسابێت هەرمانریود کاتێک کووڕەکە وێنەیەکی خۆی و کچەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاو کردەوە و داوای هاورێیەتی لە کەسوکاری کچەکە کرد، ئیتر دۆخەکە ئاڵۆز بووە.

گوومان دەکرێت ١٨ کەس لەم تاوانەدا دەستیان هەبووبێت و تاکوو ئیستا پۆلیس لەم پەیوەندییەدا ٥٤٧ لێپرسینەوەی ئەنجام داوە.

جێی باسە جگە لەو ٩ کەسەی ئەمڕۆ دادگایی دەکرێن کەسێکی تریش گوومانی لێدەکرت دەستی هەبووبێت لە فڕاندنی کوڕە ٢٣ ساڵەکەدا. بەڵام ئەو ئەمڕۆ دادگایی ناکرێت چوونکە لە سوید نەماوە. پۆلیس پێی وایە ئەو کەسە ئیستا لە ئێراقە و پۆلیسی نێودەوڵەتی بەدوایدا دەگەڕێ.

هەموو گوومانلێکراوەکان نکۆڵی لە تاوانەکە دەکەن.
لینکی هەواڵ
به‌روار:  07/03/2017
2076   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   950
کۆی سه‌ردان:   29263172