ستۆکهۆڵم 80 خانوو دەدا بەو خێزانانەی مافی پەنابەرییان وەرگرتووە
مالمۆکورد
یۆرۆپرێس
ئەو پەنابەرە تازە هاتوانەی مافی پەنابەرییان وەرگرتووە لەسوید ، دەتوانن لە سەنتەری ستۆکهۆڵم خانووی تازە وەربگرن.
بەپێی ڕاپۆرتێکی تەلەفیزیۆنی فەرمی دەوڵەت کە دوێنێ دووشەممە بڵاو بوەوە ، 80 شوقە دابینکراوە بۆ پەنابەران لە سەنتەری پایتەخت.
ستۆکهۆڵم ڕەخنەی ئەوەی لەسەرە کە پەنابەران ناتوانن خانوویان تیا دەست بکەوێت.
ئەم خانووە تازانە بۆ ئەو خێزانانەیە کە تازە پەنابەرن و مافی پەنابەرییان دراوەتێ لەسوید بژین.
مالمۆکورد
یۆرۆپرێس
بهروار: 07/03/2017
655 جار خوێندراوهتهوه
|