هەر پەنابەرێکی سوید کارێک وەر نەگرێت ئەوا کۆمەکە ئابووریەکەی لە دەست دەدات
حوکوومەت دەیەوێت هەر یەک مەرجی کار لەسەر پەنابەرانی تازەهاتوو و کەسانی بێکار هەبێت. هەر بۆیە ئەو بەرنامەی جێگیربوونەی کەسانی تازەهاتوو لە خۆ دەگرت، هەڵدەگیرێتەوە و نامێنێت.

لەمەوبەدووا ئیتر کاردۆزگە (Arbetsförmedlingen) لە جیاتی بەرنامەی جێگیربوون بۆ کۆمەڵگای نوێ، ناسراو بە (Etableringsplan) ئەرکی جێگیرکردنی پەنابەرە تازهاتووەکان بۆ بازاڕی کار ئەگرێتە ئەستۆ. وەک هەموو بێکارەکانی تری سوید تازەهاتووانیش خۆیان لە کاردۆزگە ناونووس دەکەن و بەرنامەیەکی کارییان بۆ دادەڕێژرێت. بە پێی قسەکانی وەزیری کاری سوید ئیلڤا یوهانسۆن گەر بێت و کەسێک کارێک وەر نەگرێت یان ڕەدی بکاتەوە ئەوا کۆمەکە ئابووریەکەی لە دەست دەدات.

بە پێی قسەکانی هەواڵنێری ڕادیۆی سوید ئیڤان گارسیا، لە مێژە ڕەخنە بەرامبەر بە ئەم بەرنامەی جێگیربوونە هەیە، لێکۆڵینەوەکان نیشان دەدەن کە کەم کەس لە تازەهاتووان لە ماوەی دوو ساڵ کاریان دەست کەوتووە.

مەبەست لەم پێشنیازە تازەیە ئەوەیە کاروباری ئیداریی کەم بکرێتەوە و بەرنامەکە بەپێزتر و کاریگەرتر بکرێت.
به‌روار:  06/03/2017
6026   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   777
کۆی سه‌ردان:   29251911