ژیانی ناو گۆڕ بە ڤیدیۆ
خەندان- سامان محەمەد


کوڕێکی گەنجی روسیا گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە پێگەی یوتیوب بڵاودەکاتەوە، کاتێک لەسەر داوای خۆی بەزیندوویی دەیخەنە نێو تابووتێکەوە بەخاکی دەسپێرن.

ئەو گەنجە سەردانی ئەو شوێنانە دەکات کە تایبەتن بە ناشتنی مردووەکان لە گۆڕستانداو زانیاریی لەسەر پلەی گەرمی نێو گۆڕ و هەموو ئەو رێکارانەی پەیوەندی بە بەخاکسپاردنی مردووەکانەوە هەیە وەردەگرێت، لەگەڵ ئەوەشدا تێچووی ئەو پرۆسەیەش یەکێکە لە رێککارەکان.

لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیدا ئەو پرۆسەیە ئەنجام دەدەن و هاوکاری دەکەن، تابووتێکی لە تەختە دروستکراو ئامادەدەکەن و چاڵێکی گەورە لە شێوەی گۆڕ دروستدەکەن، پاشان هەندێک پێداویستی لە جانتیاکەدا دەدەنە کوڕەکە وەک ئاو و شەربەت و خواردەمەنی و مۆبایلێک، لەگەڵ دانانی کامێرایەکی ڤیدیۆیی کە راستەوخۆ لە دەرەوەی گۆڕەکە چاودێریی دەکەن.

کوڕەکە ماوەیەک لەو گۆڕەدا دەمێنێتەوەو دواتر وەک لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت باری تەندروستی تێکدەچێت و دەریدەهێننەوە، بە رۆژ دەینێژن و بە شەو دەریدەهێننەوەو ئۆتۆمبێلێکی فریاگوزاریش دەهێنن و دەیبەن بۆ نەخۆشخانە، چونکە باری تەندروستی کوڕەکە بەرەو خراپبوون دەچێت.

ئامانجی ئەو کوڕە ئاگاداربوون بووە لە ژیانی ناو گۆڕ پێشئەوەی لە بمرێت، هەربۆیە تاقیدەکاتەوەو دەیەوێت هەستی ژیانی ناو گۆڕ لەم دنیایەدا بەرجەستە بکات.
به‌روار:  05/03/2017
455   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   566
کۆی سه‌ردان:   29237756