208 کەیسی قاچاخچیتیی پەنابەر لە دادگای مالمۆیە
دادگای باڵا (Högsta domstolen) لەوە دەکۆڵیتەوە کە سزای ئەو کەسانەی قاچاخچێتیی بە مرۆڤەوە دەکەن چۆن بێت.

لە سەرەتای مانگی فێبریواری ڕابوردوو دادگای بەرایی مالمۆ (Malmö tingsrätt) ڕۆژنامەوانی تەلەفزیۆنی سوید فرێدریک ئۆنێڤاڵ و دوو هاوکار بە تاوانی قاچاخچێتیی بە مرۆڤەوە حوکم دا، کاتێک ئەو ڕۆژنامەوانە و هاوکارەکانی لە کاتی تۆمارکردنی دۆکۆمێنتارێکدا لە یۆنانەوە یارمەتی منداڵیکی سورییان داوە بگاتە سوید.

سزای ئەو ڕۆژنامەوانە و دوو هاوکارەکەی villkorlig dom och samhällstjänst واتا بە مەرجی دووبارەنەکردنەوەی ئەو تاوانە و 75 سەعات کاری خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتیی بوو. ئەمە لە کاتێکدایە کە تا ئێستا سزای کەسێک کە قاچاخچێتیی بە مرۆڤەوە دەکات سێ مانگ زیندانییە.

جێی باسە تا ئێستا دادگای باڵای هەرێمی سکۆنی و بلێکینگێ لە زۆربەی حاڵەتەکانی قاچاخچیتیی بە مرۆڤەوە پابەندی ڕێنماییە یاساییەکان بووە. بەڵام ساڵی پار ئەوانیش پیاوێکیان بە سزای مەرجی دووبارە نەکردنەوەی ئەو جۆرە تاوانە و خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتیی حوکم دا.

جێی باسە لە 208 کەیسی قاچاخچیتیی بە مرۆڤەوە نیوەی لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی دادوەرانی گشتیی مالمۆدایە بۆ لێکۆڵینەوە، لیندا راسموسێن داواکاری گشتییە و دەڵێت سزای ئەو جۆرە تاوانە نابێت لە زیندانیی کەمتر بێت. 

بەهاری داهاتوو دادگای باڵای سکۆنێ دوو کەیسی قاچاخچێتیی مرۆڤ دەکۆلێتەوە و داواکراوە کە لەو دادگاییەدا جۆری سزای ئەو جۆرە تاوانەش جێگیر بکرێت.
لینکی هەواڵ
به‌روار:  03/03/2017
1166   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   590
کۆی سه‌ردان:   29261030