گۆرانیبێژێکی کورد لە ناو داعش کوژرا کە بە شەهاب کوردی ناسراوە
کوردێکی تری رۆژهەڵاتی کوردستان لە ناو داعشدا کوژراوە، کە پێشتر لە زەماوەندەکاندا گۆرانی وتووە. ئەو کوردە یەکێک بووە لە ئەندامانی کەتیبەی سەڵاحەدینی تایبەت بە کوردەکانی ناو داعش

"شەهاب کوردی" لە شەڕەکانی ئەم دوواییەی داعشدا کوژراوە. ناوبراو خەڵکی ناوچەی سەرپێڵ زەهاوە لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان و پێشتر گۆرانی بێژ بووە و بۆ ماوەیەکی زۆر لەگەل گرووپێکی مووزیکدا بەشداریی لە بەڕێوەبردنی شایی و گۆڤەندی کوردانی ناوچەکەی خۆیاندا کردووە و بەم بۆنەشەوە نێوبانگی دەرکردووە

ئەو لەم ساڵانەی دوواییدا دەکەوێتە ژێر کاریگەری چەند کۆنە هاوڕێیەکی کە ئەندامی گرووپە جیهادییەکان و هەڵگری بیروباوەڕی سەلەفییەتی جیهادی بوون. لە رێگەی ئەوانەوە دەبێتە هۆگری ئەم بیروباوەڕە و بۆ هەمیشە واز لە گۆرانی وتن دێنێت و بە مەبەستی بەشداریکردن لە "جیهاد"دا روو لە ئەفغانستان دەکات

شەهاب لەناو داعشیشدا بەهۆی دەنگییەوە ناسرابوو و بەردەوام لە کۆڕ و کۆبوونەوەی کوردەکانی ناو رێکخراوەکەدا سروودی جیهادی و ئیسلامیی وتووەتەوە.

خەڵک


به‌روار:  02/03/2017
3855   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   88
کۆی سه‌ردان:   29247785