نەمسا شوێنی مانەوەو خواردن لەو پەنابەرانە دەبرێ کە نێگەتیڤ وەردەگرن
لەگەڵ بەردەوام بوونی قەیرانی کۆچبەران، حکومەتی نەمسا بەنیازە لەڕێی پڕۆژە یاسایەکی نوێ، رێوشوێنی توند لەبەرامبەر ئەو کۆچبەرانەی بگرێتە بەر کە داوای وەرگرتنی مافی پەنابەرێتیان رەتکراوەتەوە.حکومەتی نەمسا، رەزامەندی لەسەر رەشنووسی پڕۆژە یاسایەکی نوێ نیشاندا کە بەھۆیەوە دەسەڵاتداران سەرپشک دەکات لەوەی شوێنی مانەوەو دابینکردنی خواردن لەو کەسانە ببڕێت کە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئەو وڵاتە، داواکاری تایبەت بە وەرگرتنی مافی پەنابەرێتیان رەتکراوەتەوەو لە ھەمان کاتدا ئامادەنین خاکی نەمسا جێبەَڵن.پڕۆژە یاساکە کە پێویستی بەرەزامەندی پەرلەمان ھەیە و بەشێکە لە ھەنگاوەکانی حکومەت لەبارەی شێوازی مامەڵە کردن لەگەڵ پەنابەران لە نەمسا، کە چەندین رێوشوێنی گرنگ دەگرێتەوە، بەتایبەت لەگەڵ ئەو پەنابەرانەی کە ساختەیان لە ناسنامەکانیان کردووە.لەوبارەیەوە، فۆڵفگانگ سۆبۆتکا وەزیری ناوخۆی نەمسا رایگەیاندووە: ئەو کۆچبەرانەی لەماوەی رابردوودا داواکاری مافی پەنابەرێتیان رەتکراوەتەوەو ئامادەنین خاکی نەمسا جێبھێڵن، رووبەڕووی سزای توند دەبنەوە، وتیشی: ئامانج لە پڕۆژە یاسا نوێیەکەی حکومەت، ھاندانی کۆچبەرانە کە بەویستی خۆیان خاکی نەمسا جێبھێڵن.نەمسا لە ساڵی ٢٠١٥دا، پێشوازی لە نزیکەی ٩٠ ھەزار کۆچبەر کردووە کە بەپێی ئەو رێژەیە، ١%ی دانیشتوانی نەمسا پێکدەھێنن و لەڕێی سنوورەکانی ئەو وڵاتە، بە ھەزاران کۆچبەر چوونەتە ناو خاکی ئەڵمانیا.دوابەدوای سەرھەڵدانی قەیرانی کۆچبەران لە ئەوروپا، حکومەتی نەمسا لەماوەی ساڵانی ٢٠١٥ و ٢٠١٦دا داوای لە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا کردبوو، رێوشوێنی توند لەسەر سنووری وڵاتەکانیان بگرنەبەر بەمەبەستی رێگری کردن لە لێشاوی کۆچبەران بەرەو نەمساو ئەڵمانیا.
کوردسات


به‌روار:  02/03/2017
2343   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   226
کۆی سه‌ردان:   29305994