فاروقی مەلا مستەفا خزمەتگوزاریەكی بێ بەرامبەری ئاسیاسێڵ ڕادەگەیەنێت
خەڵك – چۆمان ئازاد 

خاوەنی گروپی كۆمپانیاكانی "فاروق هۆڵدین" ڕایدەگەیەنێت، ئاسیاسێڵ و دامەزراوەی ویكیپیدیای جیهانی لەسەر پڕۆژەیەكی هاوبەش ڕێكەوتن، كە لەو ڕێگەیەوە ئاسیاسێڵ بێبەرامبەر خزمەتگوزارییە مەعریفییەكانی ئینسایكلۆپیدیای جیهانی ویكیپیدیا بۆ ١٢ ملیۆن هاوڵاتی كوردستان و عێراق دابین دەكات.

فاروقی مەلا مەستەفا ؛خاوەنی گروپی كۆمپانیاكانی فاروق هۆڵدین؛ لە ڕوونكردنەوەیەكدا، دەڵێت: "لە كۆنگرەی جیهانی مۆبایل لە وڵاتی ئیسپانیا هەر یەك لە ئاسیاسێڵ و دامەزراوەی ویكیمیدیای جیهانی پڕۆژەیەكی هاوبەشیان ڕاگەیاند".

دەشڵێت: "بەهۆی پڕۆژە هاوبەشەكەوە ئاسیاسێڵ بێبەرامبەر خزمەتگوزارییە مەعریفییەكانی ئینسایكلۆپیدیای جیهانی ویكیپیدیا بۆ ١٢ ملیۆن هاوڵاتی كوردستان و عێراق دابین دەكات، بەبێ ئەوەی ئەو بەشداربوانە پێویستیان بە چالاككردنی ئینتەرنێت بێت لەمۆبایلەكانیانەوە".

ئاشكراشی كردووە، ئەمەش بە ئامانجی دەستڕاگەیشتنی بەشداربوان بە وەرگرتنی زانست و زانیاری و بەشداریكردن لە نووسین و گەشەپێدانی ئەم ئینسایكلۆپیدیا گرنگە، بەو هیوایەی وڵاتەكەمان پێشبكەوێت و هاوڵاتییان سوود لە زانست و زانیارییەكان وەربگرن.
به‌روار:  02/03/2017
442   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   456
کۆی سه‌ردان:   29232723